لیژنەیەکی باڵا بۆ هاوتاکردنی مووچەی خاوەن پێداویستییەکان پێکدەهێنرێت
- بزنس
- 5 کانوونی یەکەم

گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا هەردوو وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان و عێراق ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی لیژنەیەکی باڵا بەسەرپەرشتیی خۆیان پێکبهێنرێت بۆ گەیشتن بە چارەسەری کۆتایی بۆ هاوتاکردنی مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و سەرجەم پرسەکانی دیکە.
وێنە گەورەکە: شاندێکی باڵا بە سەرپەرشتیی کوێستان محەممەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە بەغدا بوون و لەگەڵ وەزیرانی داد و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق کۆبوونەوە و بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ چەند گرفتێکی هەڵواسراوی پەیوەست بە چاودرێریی خێزان و چاکسازیی کۆمەڵایەتیی.
لێدوانی فەرمی: یوسف چاوشین، ئەندامی شاندەکە بە ئاڤای گوت، "بەڕوونی سەرجەم کێشەکانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، هاوکاریی چاودێریی کۆمەڵایەتی و دابینکردنی سەبەتە خۆراکی مانگانە ئاراستەی ئەحمەد ئەسەدی، وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق کراوە، بەڵێنی داوە بەڕژدی کار لەسەر چارەسەریان بکات".
خاڵی ئەرێنی: لە کۆبوونەوەی نێوان وەزیرانی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان و عێراق لێکتێگەیشتننی ئەرێنی بۆ چارەسەری کێشەکان بەدیکراوە و ڕێککەوتوون لەسەر پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵا بۆ گەیشتن بە چارەسەری کۆتایی.
ژمارەکان وادەڵێن: ناوی 13 هەزار و 200 خاوەن پێداویستی تایبەت ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق کراوە، لەپاڵ ئەوەش لیژنە باڵاکە کار لەسەر هاوتاکردنی ئەو ناوانە و ئەوانەش دەکات کە ئێستا 100 بۆ 150 هەزار مووچەیانە، تێکڕا ژمارەیان دەبێتە 102 هەزار کەس.
زانیاریی زیاتر: بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیک لیژنەکە دەست بە کارەکانی بکات، بۆ ئەوەی ماف و شایستەییەکانی خاوەن پێداویستی و خێزانە کەمدەرامەتەکان هاوتای عێراق بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 17 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






