خوێندنی باڵا لەبارەی بەگرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ داوایەک ئاراستەی زانکۆ و پەیمانگاکان دەکات
- کوردستان
- 6 کانوونی یەکەم

بینای وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
دوای بەدواداچوونی لیژنەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ بەشێوەی گرێبەست، داوایەک ئاراستەی سەرجەم زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 3-12-2024، نووسراوێک بە واژۆی د.توانا نەجەف, بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لەبارەی بەگرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ ئاراستەی زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان کرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند: دوای فەرمانی وەزاری ژمارە (2557) لە 23-10-2024، لەبارەی پێکهێنانی لیژنەی باڵا بۆ پێداچوونەوە و وردبینیە بەراییەکانی وانەبێژان، بۆ ئەوەی گرێبەستیان بۆ بکرێت، دەبێت سەرجەم زانکۆکان ژمارەیەک خاڵ هەیە جێبەجێی بکەن.
شێوازی جێبەجێکردن: ئەو خاڵانەی دەبێت زانکۆکان جێبەجێی بکەن بریتین لە:
-ڕێکاری تایبەت بۆ ئەنجامدانی گرێبەستی ئەو وانەبێژانە بگیرێتەبەر کە بەراییەکانیان هیچ کێشە و کەموکوڕی تێدانەبووە.
-سەرجەم ئەو وانەبێژانەی فەرمانەکانیان لە ساڵی (2023-2024) بۆ دەرچووە، بەڵام بەراییەکانیان کەموکوڕی هەیە، تاوەکو سەرجەم بەراییەکانیان ڕەوانەی لیژنە دەکرێنەوە و دووبارە وردبینیان بۆ دەکرێتەوە، نابێت گرێبەستیان بۆ بکرێت.
-وانەبێژانی ساڵی (2023-2024) کە تەنیا فەرمانی وانەبێژییان هەیە، دەبێت بەڵگەی زیاتری وەکو؛ فەرمانی زانکۆیی، خشتەی شایستەی داراییەکانیان بۆ خەرجکرابێت یا بۆیان بەسترابێت، خشتەی وانەوتنەوە پێشکەش بکرێت، بۆ ئەوەی پشتڕاست بکرێتەوە کە بە کردەیی وانەبێژبوون، دوای وردبینییان لەلایەن لیژنەوە دەتوانرێت گرێبەستیان بۆ بکرێت.
-ئەو وانەبێژانەی بەراییەکانیان دەریدەخەن کە لەسەر داهاتی زانکۆ گرێبەست بوون، پێشینەی مانگانە یاخود هەر پڕۆژەیەکی دیکە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو، وەکو وانەبێژ هەژمار ناکرێن و گرێبەستیان بۆ ناکرێت.
-ئەو زانکۆیانەی بۆ پشتڕاستکردنەوەی سەرەتاییەکانی وانەبێژان داوای بەراییان لێکراوە، پێویستە بەراییەکان ڕەوانەی لیژنەکەمان بکەن، بۆ ئەوەی وردبینییان بۆ بکرێت و بڕیاری کۆتاییان لەبارەوە بدرێت.
-دەبێت هەموو زانکۆکان پابەندی سەرجەم خاڵەکانی هاتوو لەم گشتاندنەداهەبن، بەپێچەوانەوە لە ڕووی یاساییەوە بەرپرسیار دەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 59 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






