زانیاریی ئاڤا: یەكێتی پرسی دواكەوتنی مووچە وەك فشار بۆ وەرگرتنی پۆستی زیاتر بەكاردەهێنێت
- کوردستان
- 6 کانوونی یەکەم

دیمەنێکی ساتی بانگەشەی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان
ئاڤا نیوز
بەهۆی ڕەوانەنەکردنی بڕە پارەی پێویست بۆ مووچەی مانگەكانی كۆتایی ئەمساڵ لەلایەن بەغدا كە بەهۆیەوە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئۆكتۆبەر دواكەوتووە، یەكێتی دەیەوێت ئەو بابەتە وەك کارتێک بۆ بەرژەوەندی خۆی بەكاربهێنێت، و بەهۆیەوە پۆستی زیاتر لە كابینەی داهاتووی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستبكەوێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا میدیا زانیویەتی یەكێتی بەشێك لە فەرمانبەرانی سنووری خۆی ڕاسپاردووە بەبیانووی دابەشنەكردنی مووچەی مانگی 10، دەست بە بایكۆت و خۆپیشاندان بكەن ئەوەش لە چوارچێوەی دروستكردنی فشار بۆ وەرگرتنی پۆستی زیاتر لە كابینەی داهاتووی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
لێدوانی فەرمی: مەرد عەلی خاڵە، ئەندامی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بە ئاڤای ڕایگەیاند، ئەم هەوڵەی یەكێتی نابەجێیە و هەوڵێکە بۆ پەکخستنی دانووستان و لێكنزیكبوونەوە لەپێناو سازانی نیشتیمانی.
ئەو پەرلەمانتارەی پارتی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، هاندانی خەڵک بۆ زیادکردنی فشارەکان لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان کە وابەستەی کۆمەڵێک هوتاف و بانگەشەی بێ بنەما بێت، خزمەت بە سەقامگیری هەرێمی كوردستان و دەرکەوتنی وەک یەکەیەکی كارگێڕیی یەکگرتوو بەرامبەر گۆڕانکارییە نێوخۆیی و هەرێمیەکان ناکات، کە لەئێستادا پێویستییەکی پڕبەهایە بۆ خەڵکی کوردستان.
مەرد عەلی خاڵە لەبارەی ڕەوانەنەکردنی مووچەی مووچەخۆران لەلایەن عێراقەوە دەڵێت، بۆ هەموو لایەك ئاشكرا و ڕوونە كە پرسی مووچە و شایستە داراییەكانی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە یاری پێدەکرێت و ناپابەندیی هەیە بە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی، کە جەخت لە جیاکردنەوەی بابەتی مووچە لەهەموو پرسێكی دیكە دەکاتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەكارهێنانی پرسی دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەران لەكاتێكدایە کە تەنانەت پەرلەمانتارانی هێز و لایەنە جیاجیاکانیش کە نوێنەرایەتی خەڵکی کوردستان دەکەن، درک بەو ڕاستییە دەکەن و نایشارنەوە کە ئەوە بەغدایە پابەندییەکانی لە بابەتی مووچە جێبەجێ ناکات و کەمتەرخەمە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 14 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 25 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






