چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا گەیشتنە دەروازەی شاری حومس
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 کانوونی یەکەم

شاری حومس لەسەر نەخشە، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
شەوی ڕابردوو چەکدارانی تەحریر شام هێزەکانیان بەردە دەروازەی شاری حومس.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: تەحریر شام لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژە بەوە دەدات، هێزەکانیان لە دەروازی شاری حومس لە ڕۆژئاوای سووریا نزیکبوونەتەوە و پێشنینی دەکەن لە چەند کاتژمێری داهاتوودا شارەکە بکەوێتە دەستیان، هاوکات باس لەوەشکراوە بە کۆنترۆڵکردنی ئەو شارە سوپای سووریا و هێزەکانی ڕووسیا لە تەرتووس و لازقییە و هاوکات لە تەواوی وڵات دادەبڕن.
لەلایەکی دیکەوە: ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی ڕایگەیاندووە: بەرپرسانی میسر و ئوردن داوایان لە بەشار ئەسەد کردووە کە سووریا جێبهێڵت، هاوکات ئەسەد داوای لە تورکیا کردووە دەستوەردان بکات بۆ ڕاگرتنی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن لەگەڵ ئەوەشدا داوای هاوکاریی سەربازی و دابینکردنی چەکی لە هەریەکە لە وڵاتانی ئیمارات، میسر، ئوردن و عێراق کردووە، بەڵام تا ئێستا ڕەتکراوەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتایی هات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتایی هات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەسەرکەوتوویی هێرشمان کردە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد