ئەنتۆنی بلینکن داوا دەکات هاووڵاتییانی مەدەنی سووریا پارێزراوبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 کانوونی یەکەم

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، وێنە: abc
ئاڤا نیوز
تادێت ئاڵۆزییەکانی باکوور و ڕۆئاوای سووریا زیاتر تەشەنە دەکات و بەهۆیەوە دەیان هەزار هاووڵاتیی ئەو وڵاتە ئاوارە بوون و بەشێکیشیان گیانیان لەدەستداوە، لەو بارەیەوە بلینکن داوا دەکات سەلامەتی گیانی هاووڵاتییانی مەدەنی پارێزراو بێت.
وێنە گەورەکە: لەگەڵ هەڵکشانی زیاتری شەڕ و ململانێکانی سووریا، هەر یەکە لە وڵاتانی ڕووسیا و ئەمریکا داوایان لە هاووڵاتییان کردووە بە زووترین کات ئەو ولاتە بەجێبهێڵن، هاوکات ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ هاوتا تورکەکەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ئەنجامدا و دۆخی سووریایان تاوتوێی کردووە.
لێدوانی فەرمی: ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، جەختیان لە دۆزینەوەی چارەسەری سیاسی بۆ ئەم ئاڵۆزییەی ئێستا ناوچەکە کردەوە، هاوکات دابینکردنی ئاسایش و سەلامەتی بۆ گیانی هاووڵاتییانی مەدەنی دووپاتکراوەتەوە.
ئەمەش بزانە: تەحریرولشام و هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن لە پێشڕەویکردنی بەردەوامن، هاوکات لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریاش هێزەکانی حکومەتی سووریا چەند ناوچەیەکیان لە قامیشلۆ و حەسەکە ڕادەستی هێزەکانی هەسەدە کرد.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتایی هات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتایی هات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەسەرکەوتوویی هێرشمان کردە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد