
سوپای ئیسرائیل پێشڕەوی کردووە بۆ ناو خاکی سووریا
ئاڤا نیوز
سوپای ئیسرائیل پێشڕەوی کردووە بۆ ناو خاکی سووریا و جەبەل شێخ و چەند ناوچەیەکی دیکەی کۆنترۆڵکردووە بەهۆی نەمانی سوپای سووریا لەو ناوچانە. هاوکات دەڵێت؛ بۆ پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل ئەو کارەمان کردووە.
لێدوانی فەرمی: سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند: تەلئەڤیڤ بە هیچ شێوەیەک دەست لە کاروباری سووریا وەرنادات، بەڵام هۆکاری گرتنی جەبەل شێخ و ناوچەی جۆلانی کێشە لەسەر بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە، کە سوپای سووریا لەو ناوچانە نەماون، بۆیە پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل گرنگە و ئەو هەنگاوە لەوبارەوە نراوە.
لەلایەکی دیکەوە: ڕۆژی یەکشەممە، سوپای ئیسرائیل، بڵاوەی بە هێزەکانی کرد لە جەبەل شێخ و بەرزاییەکانی جۆلان، کە ناوچەی داماڵدراون لە چەک و لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە چاودێری دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: هێرتسی حالیفی، سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، هێزەکانی سوپا دژی تیرۆرستان بەسەر چوار بەشدا دابەشکراون، ئەوانیش بەشی خۆرئاوا و غەززە و لوبنانن ئێستاش هێزەکانمان بڵاوەپێکردووە لە ناو خاکی سووریا.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
عێراق لە هەناردەكردنی گەنم بۆ ئێران دوو دڵە؛ لەبەر دوو هۆکارە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هاووڵاتییانی ئێران لە مەراسیمی پەردە لادان لەسەر پەیکەری شاپووری یەکەم ئامادەبوون
11 خولەک لەمەوپێش

زانایەکی دۆزەرەوەی دی ئێن ئەی کۆچی دوایی کرد
3 کاتژمێر لەمەوپێش

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 تشرینی دووەم

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆریای باکوور هەڕەشە لە ئەمریکا و کۆریای باشوور دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا کەرتی وزەی ئۆکرانیا بە ئامانج دەگرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دەرفەت هەیە پووتین ببینم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڤایا: پشتگیریی لە عێراقێكی بێ میلیشیا دەکەین
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنییەکی سەیر لەبارەی زمانی ئینگلیزی و ژیریی دەستکرد ئاشکرا دەبێت





