وەزیری دەرەوەی ئێران: چاوەڕوان دەکرێت ململانێکان بۆ عێراقیش بگوازرێنەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 کانوونی یەکەم

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران. وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیێنێت، ئەو ململانێیەی ئێستا ناوچەکەی گرتووەتەوە پێشبینی دەکرێت بۆ عێراق و تەواوی ناوچەکە بگوازرێتەوە.
وێنە گەورەکە: پەرەسەندنەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە بە ڕووخانی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد لە سووریا کۆتاییهات و ناوچەکەش بە گشتی بە دۆخێکی ئاڵۆزدا تێدەپەڕێت بەهۆی ئەو لێکەوتانەی لە سووریا ڕوودەدات. عێراقیش هەموو ڕێوشوێنێکی لەسەر سنوورەکانی لەگەڵ سووریا گرتووەتەبەر.
لێدوانی فەرمی: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت ململانێکان نەک تەنیا بۆ عێراق، بەڵکو بۆ هەموو ناوچەکە تەشەنە بکات و ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد "بۆ گرووپە جیاوازەکانی سووریا ئاسان نابێت لەسەر حکومەتی ئایندە ڕێک بکەون".
لەلایەکی دیکە: پێشتر لە لێدوانێکدا عێراقچی ڕایگەیاندبوو: بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا هەرگیز داوای یارمەتی لە تاران نەکردووە کە پشتیوانی سەرەکی بووە لەگەڵ ڕووسیا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشی هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆن کە بە ڕووخانی ڕژێمەکەی کۆتاییهات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی یەکشەممە 08-12-2024 هێزەكانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا گەیشتنە دیمەشقی پایتەختی ئەو وڵاتە و كەوتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەدیان ڕاگەیاند.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
عێراق لە هەناردەكردنی گەنم بۆ ئێران دوو دڵە؛ لەبەر دوو هۆکارە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هاووڵاتییانی ئێران لە مەراسیمی پەردە لادان لەسەر پەیکەری شاپووری یەکەم ئامادەبوون
14 خولەک لەمەوپێش

زانایەکی دۆزەرەوەی دی ئێن ئەی کۆچی دوایی کرد
3 کاتژمێر لەمەوپێش

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 تشرینی دووەم

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ نەتانیاهۆ دەردەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
پزشکیان: ئەگەر باران نەبارێت، دەبێت لەبەر بێئاوی تاران چۆڵ بکرێت
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت






