سۆراغی هاووڵاتییەكی دیكەی باشووری كوردستان لە زیندانەكانی سووریا ئاشكرا دەبێت
- کوردستان
- 9 کانوونی یەکەم

زیندانییەک لە گرتووخانەکانی سووریا
ئاڤا نیوز
هاووڵاتییەكی كوردی دانیشتووی گوندی سەری كارێزی شارۆچكەی زووممار دوای 10 ساڵ لە ڕفاندنی لەلایەن چەكدرانی داعشەوە، سۆراغی ئاشكرا دەبێت، دەگوترێت یەكێكە لە زیندانییە ئازادكراوەكانی سووریا.
چیرۆكی سەرەكی: ئەحمەد عەزیز ئەحمەد، لەدایكبووی ساڵی 1949ـیە و هاووڵاتییەكی كوردی خەڵكی شارۆچكەی زووممارە، ساڵی 2014 لە كاتی هێرشی چەكدارانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش بۆ ناوچەكە، لەلایەن چەكدارانی ڕێكخراوەكەوە لەگەڵ دوو كوڕ و دوو برازای دەڕفێندرێت و تاوەكو ئێستا بێسەروشوێنن.
زانیاریی زیاتر: ئەحمەد عەزیز، كادیری پارتی دیموكراتی كوردستان بووە و دوو كوڕەكەشی پۆلیس بوونە لە پۆلیسی فیدراڵیی عێراق و برازاكانیشی كاسبكار بوونە.
لێدوانی فەرمی: فەیسەڵ كوڕی ئەحمەد عەزیزە و بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ لەڕێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە هەواڵی ئەوەمان بەدەست گەیشتووە كە باوكم زیندووە و تاوەكو ئێستا لە زیندانەكانی سووریا زیندان بووە، ئێستاش یەكێكە لە زیندانییە ڕزگاربووەكان.
بەپێی گوتەی فەیسەڵ ئەحمەد، باوكی لە كاتی ڕزگاربوونی لە زیندانێكی سووریا ناوی خۆی بە چەند شایەدحاڵێك گوتووە و گوتویەتی "من كوردم و ڕفێنراوم و چەند ساڵێكە لە زیندانم".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای ڕفاندنی ئەو هاووڵاتییە كوردانە، خانەوادەكانیان هەواڵی ئەوەیان بەدەست گەیشتووە كە بەرەو وڵاتی سووریا ڕفێندراون و پاشان هیچ هەواڵێكیان لە ڕفێندراوەكان نەبووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت