ساڵح موسلیم بۆ ئاڤا: دەمانەوێت لە چوارچێوەی سووریایەکی یەکگرتوو مافی کورد پارێزراو بێت
- کوردستان
- 10 کانوونی یەکەم

ساڵح موسلیم ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی پەیەدە
ئاڤا نیوز
کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان خۆی بۆ قۆناغی دوای بەشار ئەسەد ئامادە دەکات و دەیەوێت پێکهێنەری سەرەکی حکومەتی نوێ بێت و لەوبارەیەوە پەیەدە دەڵێت: "ئامادەن بۆ گفتوگۆ لەگەڵ هەموو لایەنه سوورییەکان دانیشن".
چیرۆکی سەرەکی: دوای ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، سووریا دەچێتە قۆناغێکی نوێی پێکهاتن و بنیاتنانەوە بەمەبەستی دووبارە ڕێکخستنەوە و پێشخستنی دەوڵەت و داموودەزگاکانی، لە ئێستادا حکومەتی ڕاگوزەر پێکهێنراوە.
وێنە گەورەکە: لە 27ی مانگی 11 هێزەکانی ئۆپۆزیسۆنی سووریا لە ئیدلبەوە دەستیان بە هێرشێکی فراوان کرد و توانیان تەنیا لە ماوەی 11 ڕۆژدا و لە بەرەبەیانی ڕۆژی 8-12-2024 کۆتاییان بە دەسەڵاتی 53 ساڵەی ئەسەد و بنەماڵەکەی هێنا.
لێدوانی فەرمی: ساڵح موسلیم ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی پەیەدە سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی داوای کەوتنی بەشار ئەسەد و سووریای نوێ، هەشت خاڵی خستەڕوو کە ئامانەن:
یەکەم: پێشووتر دەستمان لەگەڵ بەشار نەبووە بەڵکو ڕووبەڕووییان بووینەوە تا گەیشتیە کۆتایی خۆی و دەسەڵاتەکەی.
دووەم: لەناوبردنی بنەماڵەی حافز ئەسەد سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ گەلی سوریا بە هەموو پێکهاتەکانیەوە.
سێیەم: ئامادەینە دیالۆگ لەگەڵ هەموو ئەو لایەنانە بکەین کە ددان بەبوونی خۆیاندا دەنێن.
چوارەم: بەمەرج لامەرکەزی قبووڵ دەکەن کە مافی هاووڵاتیبوون، و یەکسانی لە نێوان هەموو پێکهاتەکاندا بچەسپێنرێت.
پێنجەم: دەبێت دەستێوەردانی دەرەکی لە کاروباری سووریا کۆتای پێ بهێنرێت و هێرشەکانی تورکیاش ڕابگیرێن.
شەشەم: پێویسته جیهان و هەموو هێزەکانی بەشدار له سووریا چاوپۆشی لە مافەکانی ملیۆنان کوردی ڕۆژهەڵاتی سووریا نەکەن.
حەوتەم: ئێمە دەتوانین لە چوارچێوەی دەوڵەتی یەکگرتوودا بژین، هەرچەندە بیرۆکە و ئایدۆلۆژیامان جیاوازە.
هەشتەم: هەندێک لایەن کە حەزیان لە دیموکراسی نییە و دانیان پێدا نانێین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






