
ئامینە زکری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
ئاڤا نیوز
پارتی ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنی گەڕی دووەمی دانوستاندن لەگەڵ لایەنەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ دەکات، سەرەتا لەگەڵ یەکێتی کۆدەبێتەوە و پۆستەکانی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان گرنگترین پاکێجی سەر مێزی گفتوگۆکان دەبێت.
وێنە گەورەکە: 10 ڕۆژ بەسەر دانیشتنی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان تێپەڕ دەبێت، پارتی و یەکێتی کاندیدیان بۆ هەرسێک پۆستەکەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان هەیە، ئامانجەکە ئەوەیە لە کۆبوونەوەی داهاتووی نێوانیان ئەو پۆستانە یەکلایی بکەنەوە.
لێدوانی فەرمی: ئامینە زکری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت، "چاوەڕێی وەڵامی یەکێتین بۆ کۆبوونەوە و دانوستاندن، جەخت لەسەر ئەوە دەکەینەوە کە بنەمای پێکهێنانی حکومەت ئەنجامی هەڵبژاردن بێت."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمە دووەمین کۆبوونەوەی شاندی باڵای پارتی و یەکێتییە، دواینجار ڕۆژی 30-11-2024 شاندی دانوستاندكاری هەردوولا لە سلێمانی کۆبوونەوە و ئامادەییان دەربڕی بۆ درێژەدان بە کۆبوونەوەکانی نێوانیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كۆمەڵگەیەكی فراوانی گەشتیاری لە گەلی شێرانە لە شێلادزێ بونیاد دەنرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قوماری ئەلیکترۆنی دەیان خێزان لە هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حەوت ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە 100 هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵی شێفەکانیان کردووە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکان هۆشداری دەدەن: گرتنەوەی فرمێسک زیانی مەترسیدار بە چاوەکان دەگەیەنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چارەسەری قەیرانی دەرمان ئێران پەنا بۆ چاندن و بەرهەمهێنانی حەشیش دەبات
8 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی سلێمانی هەڵمەتێک بۆ دەستگیرکردنی سواڵکەران دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو ملیار دیناری دیكە بۆ چارەسەركردنی گرفتی كەمئاویی هەولێر تەرخان كرا