
دادگەی فیدراڵیی عێراق- AA
ئاڤا نیوز
چاوەڕواندەکرێت دادگەی فیدراڵیی عێراق، پرسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق یەکلایی بکاتەوە و هاوپەیمانی فەتحیش دەڵێت "بڕیاری دادگە نەخشەڕێگای پرسەکە دەبێت".
بۆچی گرنگە: لە ڕۆژی 14-11-2023، دادگەی باڵای فیدراڵی عێراق لە بڕیارێکدا کۆتایی بە ئەندامێتی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هێنا، لەوکاتەوە ئەنجوومەنەکە بێ سەرۆکە.
چیرۆکی سەرەکیی: سبەینێ دادگەی فیدراڵیی عێراق، لەسەر چوار سکاڵا کۆدەبێتەوە کە یەکێکیان تاوتوێ کردنی پرسی سەرۆکی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەرانە، تێیدا داواکراوە سەرجەم ڕێکارەکان و ئەو بڕیارانەی لە دانیشتنی ڕۆژی 13-1-2024، دەرچوون هەڵبوەشێنرێنە و بە نادەستووری دابنرێت.
لێدوانی فەرمیی: مەدیحە مەکسوسی، پەرلەمانتارى هاوپەیمانی فەتح بە میدیا عێراقیەکانی ڕاگەیاند: هەمووان چاوەڕێی دادگەی فیدراڵیی دەکەن، ئەوەی لە دادگە بڕیاری لێوە دەدرێت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجوومەن، دەبێتە پابەندکەر بۆ هەموو لایەنە سیاسییەکان و پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێ خێرا دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیار بوو دادگەی باڵای فیدراڵی عێراق 29-01-2024، ئەو سکاڵایە تاووتوێ بکات، بەڵام دانیشتنەکە بۆ سبەی سێشەممە دواخرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 35 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات





