سەرۆک بارزانی: ئافرەتان جێ پەنجەیان لە خەباتی ڕزگاریخوازی گەلی كوردستان هەمیشە دیارە
- کوردستان
- 11 کانوونی یەکەم

سەرۆک بارزانی
ئاڤا میدیا
سەرۆک بارزانی بە بۆنەی 72مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی ئافرەتانی کوردستان دەکات.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی چوارشەممە 11-12-2024، ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی ئافرەتانی کوردستانە و بەو بۆنەیەشەوە سەرۆک بارزانی پەیامێک ئاراستەی سەرجەم ئافرەتانی کوردستان دەکات.
پەیامی سەرۆک بارزانی لەبارەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتان:
یهکێتیی ئافرهتانی کوردستان یەكێكە لە دەستكەوتە گرنگەكانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، لە هەمانكاتیشدا ئەزموونێكی سەركەوتووی بەشداریی ئافرەت لە ژیانی سیاسی و كۆمەڵایەتیی كوردستان بووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان رێکخراوێکی تێکۆشهری ناو شۆڕش و خەباتی گەلی كوردستانە كە ڕۆڵی خۆی لە بڵاوكردنەوەی هۆشیاری و پێگەیاندنی ئافرەتان و بەرگریكردن لە مافەكانیان زۆر بە باشی بەجێ گەیاندووە و جێی پەنجەیان لە خەباتی ڕزگاریخوازی گەلی كوردستان هەمیشە دیارە.
سەرۆک بارزانی ئەوەشی وت: ئەو چاوەڕوانییە لە یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان هەیە كە لە قۆناغەكانی داهاتووی ژیانی گەلەكەماندا لە چوارچێوەی كولتووری پێكەوەژیان و مەدەنییەت، یەكسانی و نەهێشتنی توندوتیژیی خێزانی و كۆمەڵایەتی كار بۆ بەهێزكردنی هەستی نیشتیمانپەروەری لەنێو ڕیزەكانیاندا بكەن.
ئەمەش بزانە: یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان ڕێکخراوێکی مرۆییە لە بواری ئافرەتان کار دەکات، مەبەست لە دامەزراندنی ڕێکخراوەکە کۆکردنەوە و ڕێکخستنی تواناکانی ئافرەتان بووە بۆ بەشداریکردنیان لە شۆرشی ئەیلوول، هاوکات پایە ڕامیاری و کۆمەڵایەتییەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 44 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






