
لۆگۆی حکومەت و دیناری عێراقی، گرافیک؛ ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
حکومەتی عێراق دوایین گوژمەی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستانی خەرجکرد کە بڕەکەی 143 ملیار دینارە.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ پێنجشەممە 12-12- 2024، وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی بڕی 143 ملیار دیناری پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستانی دەرکرد.
لێدوانی فەرمی: میران بەختیار، بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر، بەئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگادار کراینەوە کە ڕۆژی شەممە چەکی پارەی گەنمی جووتیارانمان وەربگرین، دوای وەرگرتنی بۆ بانکی عێراقی بینێرین. دوای 28 کاتژمێر مانەوە لە بانکەکە، دەست بە دابەشکردنی پارەکە بەسەر جووتیاران دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕی ئەو پارەیەی دەنێردرێت، دوایین گوژمەی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستانە کە لەلایەن حکومەتی عێراق خەرج دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: بۆ ئەمساڵ وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕیاریدا 700 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەربگرێت کە پارێزگای هەولێر 228 هەزار تۆن گەنم، پارێزگای دهۆک 189 هەزار تۆن گەنم و پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجەش 282 هەزار و 600 تۆن گەنمی لێوەرگیرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 10 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






