
لۆگۆی بانکی ناوەندی عێراق - وێنەی دۆلاری ئەمریکی
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان تۆمارێکی دەنگی عەلی عەللاق بڵاوبووە کە هۆشداری لەمەترسی بەقاچاخبردنی 250 ملیۆن دۆلاری ڕۆژانە دەدات، بانکی ناوەندی عێراق ئەم هەواڵە ڕەتدەکاتەوە.
چیرۆكی سهرهكی: عەلی عەللاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی لەتۆمارە دەنگییەکەدا دەڵێت : ئێستا ڕۆژانە گەورەترین ئۆپەراسیۆنی قاچاخچێتی لە عێراقدا بەڕێوەدەچێت و تەنیا لەڕێگەی حەواڵەکردنی دراوەوە 250 ملیۆن دۆلار بەقاچاخ دەبرێتە دەرەوەی وڵات.
ڕاگهیێنراوی فهرمی: سەرچاوەیەکی فەرمی لە بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند: ئەو تۆمارە دەنگییەی لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبووەتەوە بەناوی پارێزگاری بانکی ناوەندییەوە بەتەواوی ڕەتدەکەینەوە.
ئەو سەرچاوەیە جەختی لەوەشکردووەتەوە، ئەوە هەواڵێکی چەواشەکارانە و سیناریۆیەکی ناشیرینە دژ بەو سەرکەوتنانەی بانکی ناوەندی عێراق بەدەستیهێناوە بۆ کۆنترۆڵکردنی قاچاخچێتی و یاری کردن بە دراوەوە، بەتایبەت دۆلار.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 25 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم





