ڕەزامەندی لەسەر گۆڕینی ناونیشانی سەدان فەرمانبەری گرێبەست دەدرێت
- کوردستان
- 13 کانوونی یەکەم
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی لەسەر گۆڕینی ناونیشانی سەدان فەرمانبەری گرێبەست دەدات و مووچەکانیشیان بەپێی ڕێنمایی دارایی ژمارە 10ی ساڵی 2019 دەبێت.
وێنە گەورەکە: گۆڕانکاریی لە ناونیشانی فەرمانبەران لەسەر داوای وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار کراوە، دیوانی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران بە نووسراوێکی فەرمی لە ڕۆژی 9-12-2024 ئاراستەی وەزارەتی شارەوانی كردووە، ئاماژەی بەوەداوە كە لەسەر ڕاسپاردەی نووسینگەی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، ڕەزامەندی وەرگیراوە، ئەوەش خراوەتە ڕوو كە مووچەكانیان بەپێی ڕێنمایی دارایی ژمارە 10ی ساڵی 2019 دەبێت.
زانیاریی زیاتر: لەگەڵ نووسراوەكەدا ناوی سەدان فەرمانبەری گرێبەستی وەزارەتی شارەوانی هاوپێچ كراوە كە بەسەر دیوانی وەزارەت و سەرۆكایەتییەكانی شارەوانیی هەولێر و سلێمانی و دهۆك دابەشبوون و بڕیارەكە دەیانگرێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی ڕێنمایی ژمارە 10ـی ساڵی 2019ـی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، مووچەی فەرمانبەرانی گرێبەست دوای گۆڕینی ناونیشانەکەیان بەم جۆرەی لێدێت:
- بێ بڕوانامە 250 هەزار دینار.
- بڕوانامەی سەرەتایی 275 هەزار دینار.
- بڕوانامەی ناوەندی 300 هەزار دینار.
- بڕوانامەی ئامادەیی 350 هەزار دینار.
-دبیلۆم 400 هەزار دینار.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 40 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت





