
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا و مێلانیای هاوژینی
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا وەڵامی هەموو ئەو دەنگۆیانە دەداتەوە کە بانگەشەی ئەوە دەکەن مێلانیای هاوژینی ناچێتە کۆشکی سپی، ترەمپ لەوبارەیەوە دەڵێت: "بێگومان دێت".
چیرۆکی سەرەکی: لە خولی یەکەمی سەرۆکایەتییەکەی و لەم خولەشدا بەشێک لە میدیاکانی ئەمریکا ئەوەیان بڵاوکردەوە کە مێلانیای هاوژینی ترەمپ لە نیویۆرک دەمێنێتەوە و ناچێتە کۆشکی سپی، ئەوەش بەهۆی بارۆنی کوڕیانەوە کە لە نیویۆرک دەخوێنێت.
لێدوانی فەرمی: لە چاوپێکەوتنێکیدا کە لەگەڵ گۆڤاری تایمی ئەمریکی ئەنجامی دابوو، لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا مێلانیا لەگەڵیدا دەچێتە کۆشکی سپی، ترەمپ گوتی: بەڵێ، بێگومان دێت.
ئەمەش بزانە: لە چاوپێکەوتنەکەدا دۆناڵد ترەمپ زیاتر لە جارێک باسی مێلانیای هاوژینی کردووە و دەڵێت: پاڵپشتیکارانی درووشمی "دووبارە ئەمریکا مەزن بکەنەوە"، مێلانیایان خۆشدەوێت.
زانیاریی زیاتر: مانگی ڕابردوو مێلانیا ترەمپ، هاوژینی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، هایلی هاریسنی وەکو بەڕێوەبەری فەرمانبەرەکانی لە کۆشکی سپی دەستنیشان کرد. ئەمەش ئاماژەیە بۆ چوونی مێلانیا بۆ ئەوێ. هاریسن لەگەڵ ئیدارەی ترەمپ کاری کردووە لە ویلایەتی یەکەمی و لە دوای سەرۆکایەتیش لەگەڵ خێزانەکە ماوەتەوە لە فلۆریدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 44 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- جیهان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
- جیهان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەگەری ئاگربەست لە سوودان هەیە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بەنیازە بنکەیەکی سەربازی لە دیمەشق دابمەزرێنێت





