
نمایشكردنی دیزاینی ماستەر پلانی نوێی هەولێر لەلایەن ئاژانسی جایكای ژاپۆنی
ئاڤا نیوز
دوای وەرگرتنی ڕەزامەندیی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە هەمواركردنەوەی ماستەر پلانی شاری هەولێر كە بەهەماهەنگی لەگەڵ ئاژانسی جایكای ژاپۆنی داڕێژراوە، بەشێكی پڕۆژەكە چووەتە بواری جێبەجێكردن بڕیارە بەماوەی دوو ساڵ تەواو بكرێت.
وێنە گەورەكە: بەلەبەرچاوگرتنی لایەنی ژینگەپارێزیی و چارەسەركردنی یەكجارەكی گرفتی ئاو و ئاوەڕۆ لەلایەک و بەستنەوەی شاری هەولێر بە تۆڕی گواستنەوەی نێودەوڵەتی، وەزارەتە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەهەماهەنگی لەگەڵ ئاژانسی جایكای ژاپۆنی، ماستەر پلانێكی نوێیان داڕشتووە و بەشێكی پرۆژەكانیش چووەتە بواری جێبەجێكردن.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند، "ئەمساڵ بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاژانسی جایكای ژاپۆنی ماستەرپلانی شاری هەولێرمان هەمواركردەوە، دوای داڕشتنی ماستەر پلانی نوێ لەلایەن ئاژانسی ناوبراو كە ماوەی چەندین ساڵ كارییان لەسەركرد".
پارێزگاری هەولێر دووپاتیشی كردەوە بە جێبەجێكردنی ماستەر پلانی نوێ، هەولێر دەچێتە قۆناغێكی گەشەسەندووتر.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا زانیویەتی لەچوارچێوەی ماستەر پلانەكەی ئاژانسە ژاپۆنیەكە، پرۆژەی ئاوەڕۆی هەولێر بە گوژمەی 288 ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەكرێت، كە سەرجەم ئاوی نێو ئاوەڕۆكان بە پرۆژەی ڕیسایكلین پاكدەكرێتەوە و بۆ ئاودانی دار و باخچەكانی هەولێر و دەوروبەری دووبارە بەكاردەهێنرێتەوە، پرۆژەكەش ماوەی دوو ساڵ بۆ تەواوكردنی دیاریكراوە.
ئەوەش بزانە: هەریەك لە وەزارەتەكانی پلاندانان، شارەوانی و گەشتوگوار، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەخشەدانانی ئاوەدانی بەهاوبەشی لەگەڵ ئاژانسی جایكای ژاپۆنی ماستەر پلانی شاری هەولێریان هەمواركردووەتەوە، كە لەڕووی جوانكاری، گەشتوگوزار و ئابووریی بۆ هەولێر دەبێتە خاڵی وەرچەرخان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






