
نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا باس لە هەبوونی پرۆژەیەک دەکات بۆ دابەشکردنی ئەو وڵاتانەی دەوری ئیسرئیلیان داوە و ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات ئێستا پلانەکە بەشێوەیەکی زۆر خێرا جێبەجێ دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا تیشکی خستە سەر چەند بابەتێک پەیوەست بە پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و ئەوەی لە سووریا ڕوودەدات و لێکەوتەکانی ئەو گۆڕانکارییانە بەسەر عێراق و ناوچەکە.
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: نووری مالیکی دەڵێت، ئیسرائیل پرۆژەیەکی هەیە بەناوی "ئاریێل شارۆن" کە لە ساڵانی هەشتاکان ئەو پرۆژە پێشنیاز کراوە، بە داخێکی زۆرەوە بە درێژایی ئەو ماوەیە کە زیاترە لە 44 ساڵ، بە شێوەیەکی دراماتیکی و لەناکاو دەست بە جێبەجێکردنی کراوە.
زانیاریی زیاتر: "بەگوێرەی پڕۆژەکەی ئاریێل شارۆن، ئەو وڵاتانەی دەوری ئیسرائیلیان داوە، پێویستە دابەش بکرێن، ئەوانیش بریتین لە میسر، ئوردن، سووریا، لوبنان و عێراق. عێراق بۆ سێ بەش دابەش ببێت، کاتی خۆشی باین باسی ئەو بابەتەی کرد و بانگەشەی بۆ کرد، ئێمەش ئەوکات وەڵاممان دایەوە". مالیکی وادەڵێت.
قوڵتر: لەبارەی شێوازی جێبەجێکردنی پلانەکە مالیکی دەڵێت، دەیانەوێت هەموو ئەو وڵاتەنە دابەش ببن بۆ کانتۆنی بچووک بچووک بۆ ئەوەی توانای ئەوەیان نەبێت ڕووبەڕووی ئیسرائیل ببنەوە، هاوکات توانای ئەوەشیان نەبێت لەگەڵ یەکبگرن و بەرەیەک لە دژی ئیسرائیل پێکبهێنن، بە داخەوە ئێستا ئەوە ڕوودەدات.
لەلایەکی دیکە: سەبارەت بە لێدوانی جۆ بایدن کە دەڵێت پابەندین بە ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، ئوردن، ئیسرائیل. مالیکی دەڵێت: ئەو ئاسایشی نەتەوەییەی ئەوان باسی لێوە دەکەن بەگوێرەی تێگەیشتینی خۆیانە نەک تێگەیشتنە ڕاستەقینەکە. ئەوان تەنیا پابەندن بە ئاسایشی ئیسرائیل.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: نووری مالیکی ئەوەی نەشاردەوە کە ترسی ئەوان لەوەیە "سووریا ببێتە مۆڵگەیەک بۆ ڕێکخراوە تیرۆریستی و تووندڕەو و تائیفییەکان. مالیکی لە کۆتایی چاوپێکەوتنەکەدا دەشڵێت، "عێراق ترسی لەو گۆڕانکارییە نییە کە لە سووریا هاتووەتە پێشەوە، هەندێک دەڵێن ئێوە لەخۆتان دەترسن. بەڵێ لەخۆمان دەترسین و ترسیش ئاماژەیە بۆ ئاگایی، بەڵام عێراق زۆر بەهێزترە لەو چەتانە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 47 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






