هەوڵی بە هەمیشەیی کردنی فەرمانبەرانی گرێبەستی وەزارەتی کارەبا دەدرێت
- کوردستان
- 14 کانوونی یەکەم

تاوەرێکی کارەبا و شەددەیەک لە 25 هەزار دیناری عێراقی
ئاڤا نیوز
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ناوی فەرمانبەرانی گرێبەستی داهاتی ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران کردووە بۆ ئەوەی بکرێن بە فەرمانبەری هەمیشەیی.
چیرۆکی سەرەکی: لە ماوەی ڕابردوو لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بڕیاری دامەزراندنی ژمارەیەک مامۆستا لە وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا بە شێوەی گرێبەست دەرچوو، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانیش بڕیاری بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست پەسەند کرا، بەڵام بڕیارەکە هەڵگرانی بڕوانامە باڵاکان و ئەوانەی کە یاسای پلەبەندیی خاوەن پیشەی تەندروستی و پزیشکین دەگرێتەوە، هاوکات وەزارەتی کارەباش داوا دەکات فەرمانبەرانی گرێبەستی داهاتیش لە وەزارەتەکەی بکرێنە هەمیشەیی.
لێدوانی فەرمی: ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لەگەڵ وەزارەتی دارایی لە هەوڵداین فەرمانبەرانی گرێبەستەکانی داهاتیش بە هەمیشەیی بکرێن، داواکاریمان ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران کردووە، چاوەڕێی وەڵامین، پێشبینی دەکەین هەفتەی داهاتوو لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە وەڵاممان بدرێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆی گشتیی فەرمانبەرانی وەزارەتی کارەبا 14 هەزار فەرمانبەر دەبێت، لەو ژمارەیە نزیکەی 1000 فەرمانبەری گرێبەست لەسەر داهاتی وەزارەتەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 44 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






