
فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایدەگەیێنێت لە کۆبوونەوەکەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی لە ئوردن پێشنیازێکی گشتگیرییان بۆ نەخشەی کارکردن بۆ داهاتووی سووریا پێشکەشی وڵاتان کردووە. وەزیری دەرەوەی عێراق دەشڵێت، نایانەوێت، "نایانەوێت 'لیبیا'یەکی دیکە دروست ببێت".
وێنە گەورەکە: ڕۆژی شەممە 14-12-2024 وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی کە لیژنەی پەیوەندیی وەزاریی عەرەبی پێکدێنن لەگەڵ تورکیا و ئەمریکا لە شاری عەقەبەی ئوردن دەربارەی دۆخی سووریا کۆبوونەوە، وەزیری دەرەوەی عێراقیش بەشداربوو و دوای کۆبوونەوەکە هەر یەکە لە وەزیرانی دەرەوەی ئوردن، عێراق، تورکیا و میسر کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشیان ئەنجامدا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییە هاوبەشەکەدا ڕایگەیاند:
• کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بەو وڵاتانەی کاریگەربوون و کاریگەرییان لەسەر دۆخی سووریا هەیە، دووپاتمان کردەوە کە نامانەوێت لیبیایەکی دیکە لە ناوچەکە دروست ببێت.
• دۆخی سووریا جێی بایەخی عێراقییەکانە، سەقامگیریی سیاسی ئاسایشی سووریا کاریگەریی لەسەر سەقامگیریی عێراق دەبێت، هەر بۆیەش پێشنیازێکی گشتگیرمان پێشکەشکرد کە پلانی کارکردن بۆ داهاتووی سوریا لەخۆدەگرێت.
• کۆبوونەوەکە کارکردن لەپێناو سەقامگیریی سووریا و گەڕانەوەی پەنابەرەکانی دووپات کردەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لیژنەی پەیوەندیی وەزاریی عەرەبی لە دوای کۆبوونەوەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: پشتیووانی لە پڕۆسەی ڕاگوزەریی ئاشتیانەی سووری - سووری دەکەین کە کۆکەرەوەی هەموو لایەنە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی سووریا بێت.
لەلایەکی دیکە: هاوکات لە بەیاننامەکەدا داوایان لە ئەمینداری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان کرد، کار لەسەر دامەزراندنی نوێنەرایەتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بکات بۆ هاوکاریکردنی گەلانی سووریا و پشتگیریکردنی پرۆسەی ڕاگوزەری.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 47 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






