کارەبای عێراق لەڕێگەی ئاڤاوە وادەی دەستپێکردنەوەی هاوردەی غازی ئێران دەخاتەڕوو
- عێراق
- 15 کانوونی یەکەم

ئاڵای عێراق و چەند تاوەرەکانی کارەبا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی کارەبای عێراق دەڵێت، ڕاگرتنی هاوردەی غازی ئێران کاریگەری بەرچاوی لەسەر کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانیی هەبووە، جەختیش دەکاتەوە کە چاوەڕوان دەکات لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دووبارە هاوردەی غازی ئەو وڵاتە دەستپێبکاتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: 24ی مانگی ڕابردوو بەهۆکاری نۆژەنکردنەوەی هێڵی غاز لە ناو خاکی وڵاتەکەیدا، ئێران هەناردەی غازی بۆ عێراق بۆ ماوەی 15 ڕۆژ ڕاگرت، ئەوەش کاریگەری لەسەر کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانیی هەبوو.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد عەبادی، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، ئێران بەردەوامە لە چاکسازیکردن لە هێڵی گواستنەوەی غازی وڵاتەکەی بۆ عێراق و بەوهۆیەش سێ هەفتەیە هاوردەی غازی ئێران بۆ عێراق ڕاگیراوە، ئەوەش کاریگەری لەسەر دۆخی کارەبا لە زۆربەی ناوچەکان هەبووە.
بەوتەی عەبادی، بڕیاربوو دوو شەممەی ڕابردوو هاوردەی غاز دەستپێبکاتەوە بەڵام لایەنی ئێرانی ئاگاداریکردوونەتەوە کە پێویستییان بە 15 ڕۆژی دیکەش هەیە، لەو ماوەیەش هەفتەیەک تەواوبووە و هەفتەیەکی دیکە ماوە، بۆیە ئەوانیش وەک وەزارەتی کارەبا چاوەڕێن هەناردەی غاز دوای ئەو ماوەیە دەستپێبکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 40 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






