سەرکردایەتیی نوێی سووریا لەڕێگەی ئاڤاوە وەڵامی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی دەداتەوە
- کوردستان
- 15 کانوونی یەکەم
سەرۆک بارزانی (گرافیکی ئاڤا)
ئاڤا نیوز
یەکێک لە سەرکردەکانی سەرکردایەتیی نوێی سووریا، پەیوەندی گەلی سووریا لەگەڵ سەرۆک بارزانی بە دێرین ناو دەبات و پەیامەکەی سەرۆک بارزانیش بۆ سەرکردایەتیی نوێی سووریا بە گرنگ و پڕبایەخ دەزانێت، ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات سەرۆک بارزانی لە کاتە سەختەکاندا لەگەڵ گەلی سووریادا بووە.
وێنە گەورەکە: سەرۆک بارزانی ئەمڕۆ لە پەیامێکدا پێشوازی لە پەیامەکەی ئەحمەد شەرع، فەرماندەی گشتیی دەستەی تەحریرولشام کرد لەبارەی داهاتووی کورد لە سووریا و هیوای خواست "ئەمە دەستپێکێک بێت بۆ ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوی مێژوو و ئەو مامەڵە هەڵە و نادروستەی لە بەرامبەر گەلی کورد لە سووریا دەکرا".
لێدوانی فەرمی: حەسەن دەغیم، سەرکردە لە سەرکردایەتیی سیاسیی نوێی سووریا بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "پەیوەندی گەلی سووریا لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی پەیوەندییەکی دێرینە، هاووڵاتیانی سووریا ڕێزێکی بێپایانیان بۆ گەلی کورد و فەخامەتی سەرۆک بارزانی هەیە، لە کاتە سەختەکاندا لەگەڵیان بووە بەتایبەت ڕۆڵ و ڕاسپاردەیان بۆ لەخۆگرتنی پەنابەرانی سووریا لە کاتی شۆڕشی سووریا کە ئاوارەی هەرێمی کوردستان بوون.
سەبارەت بەو پەیامەشی کە ئاراستەی ئەحمەد شەرعی کردووە، حەسەن دەغیم دەڵێت: پەیامەکە لە ڕاددەبەر گرنگ و لە شوێنی خۆیدا بوو، وەک دراوسێیەکی سوورییەکان و سیمبۆلێک بۆ گەلی کورد لە سووریا. هاوکات پەیامەکە لەو کاتەدا جێگەی بایەخێکی زۆرە و پاڵپشتی لە گواستنەوەی دەسەڵات دەکات لە حکومەتی نوێی دیمەشق و مایەی خێر بۆ هەموو هاووڵاتیانی سووریا.
باکگراوند: پێشتر ئەحمەد شەرع (ئەبوو محەممەد جۆلانی) لەبارەی کێشەی کورد لە سووریا ڕایگەیاندبوو: "کورد بەشێکە لە نیشتمانەکەمان و وەکو ئێمە ڕووبەڕووی ستەمی زۆر بوونەتەوە، بە ڕووخانی ڕژێم ئەو ستەمەی تووشیان بوو نامێنێت و پشتیوان بە خودا لە سووریای داهاتوو کورد بەشێكی سەرەکی دەبێت، لەگەڵ کورد پێکەوە دەژین و هەموومان بەپێی یاسا مافی خۆمان وەردەگرین، لەئەمڕۆوە هیچ ستەمێک لە کورد ناکرێت و مێژووی نوێ و دەرگایەکی نوێ دەکەینەوە".
ئەحمەد شەرع جەختیشی کردەوە لای ئەوان پەکەکە و کورد لەیەک جیاوازن. دووپاتیشی کردەوە نابێت هیچ هێزێکی چەکدار لە دەرەوەی سوپای سووریا بمێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 11 چرکە لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 11 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- عێراق
- 54 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






