هاکان فیدان: لە پرسی سووریا پلانی پێشوەختەمان لەگەڵ هیچ وڵاتێک نەبووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 کانوونی یەکەم

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، وێنە: AA
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەوەی ئاشکرا کرد پێشووتر لەگەڵ هیچ گرووپ و هیچ وڵاتێک نە پلان و نە ئامادەکاریی بۆ هێرشەکەی تەحریرولشام بۆ لادانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد نەکراوە.
چیرۆکی سەرەکی: لە دەستپێکی هێرشی چەکدارانی تەحریرولشام و گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆن، تورکیا لەگەڵ ئێران و ڕووسیا لە پەیوەندی بەردەوامدا بووە سەبارەت بەو پێشهاتە، تورکیا بە ئێران و ڕووسیای گوتووە: "ئەم جارەش سیناریۆی ساڵانی 2006، 2016 و 2015 دووبارە مەکەنەوە، بەشار ئەسەد بە هاوکاری ئێوە تا ئێرە هاتووە، ئیتر دەکەوێت و ئێوەش پشتیوانییە سەربازییەکان ڕابگرن".
لێدوانی فەرمی: هاکان فیدان سەبارەت بە پێشهاتەکانی سووریا لە دوایین چاوپێکەوتنی تەلەفزیۆنیدا گوتی: "دوای دەستپێکردنی هێرشەکانی تەحریرولشام هەوڵمانداوە بە کەمترین زیان و خوێنڕشتن شەڕەکە کۆتایی بێت، بۆ ئەمەش هەموو هەوڵێکمان دا، بەڵام بەر لەوە هیچ پلان و ئامادەکاریی و ڕێککەوتنێکمان لەگەڵ هیچ گرووپ و وڵاتێک نەبوو".
زانیاریی زیاتر: وەزیری دەرەوەی تورکیا باسی لەوەشکرد: ڕووسیا کارەکانی هەڵاتنی ئەسەدیان ڕێکخستووە، تورکیا هیچ ڕۆڵێکی لەم کارەدا نەبوو، دەبێت حکومەتی نوێی سووریا لە بەرژەوەندی کورد، عەرەب، عەلەوی و کریستیانەکان کاربکات، هەڕەشە نەبێت بۆ سەر وڵاتانی دراوسێی.
دەمانەوێت ئیدارەی نوێی سووریا، ئیدارەیەکی مۆدێرن و سەردەمی بێت، هەڵەکانی ئەسەد دووبارە ناکاتەوە، وە ڕێگەش نادەین پەکەکە لەسە بۆڕییە نەوتەکان دابنیشێت و چەند ناوچەیەک بۆخۆی کۆنترۆڵ بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەسەرکەوتوویی هێرشمان کردە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەسەرکەوتوویی هێرشمان کردە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک تایمز: بە هەزاران سەربازی ئەمریکا لەژێر هەڕەشەی مووشەکەکانی ئێرانن