
دیمەنێک لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەسەرۆکایەتیی سوودانی، سەرچاوە: نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر پەسەندکردنی ئەنجامی تۆماری بایۆمەتری (UPN) وەک ژمارەی وەزیفی بۆ فەرمانبەرانی دامودەزگا حکومییەکان لە هەرێمی کوردستان.
چیرۆکی سەرەکی: ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی کۆبوونەوەی هەفتانەی کرد و پەیوەست بە هەرێمی کوردستان بڕیارێکی دەرکرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: بەپێی ئەو مۆدێلەی کە لەلایەن بەشی تەکنەلۆژیای زانیاری لە دەسەڵاتی ئامار و سیستەمی زانیاری جوگرافیای سەر بە وەزارەتی پلاندانانی فیدراڵی، ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی لەسەر پەسەندکردنی ئەنجامی تۆماری بایۆمەتری (UPN) وەک ژمارەی وەزیفی بۆ فەرمانبەرانی دامودەزگا حکومییەکان لە هەرێمی کوردستان دەربڕی، بۆ ئەوەی بتوانرێت بەپێی ئەو داتایانە ڕێوشوێن بگیرێتەبەر.
زانیاریی زیاتر: پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندبێت بە لێبڕینی ڕێژەی (1%) لە مووچەی بنەڕەتی فەرمانبەران لەکاتی تۆمارکردنی بایۆمەتری، یان لە کاتی پلە بەرزکردنەوە، ئەمەش تەنیا بۆ جارێک.
لە هەمان کاتدا: پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرجەم داتاکان بۆ وەزارەتی پلاندانانی عێراق بنێرێت، بۆ ئەوەی وەزارەت هەموو ڕێکارەکان لە ماوەی ئەمساڵدا تەواو بکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا کە لە فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاریی حکومەتی کوردستان وەریگرتووە، تەنیا دوو هەزار و 228 مووچەخۆر کە دەکاتە 0.2%ی تەواوی مووچەخۆران ماون بایۆمتری بکەن، دەبێت لەم چەند ڕۆژەدا ئەوانیش پرۆسەکە تەواو بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 8 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






