مەلەفی خەڵک؛ ئاڤا بەدواداچوون بۆ دامەزراندنی 168 کەس لە قەزای کفری دەکات
- کوردستان
- 17 کانوونی یەکەم
ئاڤا نیوز
ئاڤا بەدواداچوون کەیسی دامەزراندنی ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی ئیدارەی گەرمیان دەکات کە ماوەی پێشوو لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە بڕیاڕی دامەزراندنیان بۆ دەرچوو.
وێنە گەورەکە: لەماوەی ڕابردوو بە بڕیاری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، فەرمانی دامەزراندن بۆ 168 کەس دەرچوو کە لە پسپۆڕی جیا جیا لە فەرمانگە و بەرێوەبەرایەتییەکانی سنووری قەزای کفری دابمەزرێن.
زانیاریی زیاتر: ئەو ژمارە کەسە پەیوەندییان بە ئاڤاوە کرد بۆ ئەوەی بەدواداچوون بۆ کەیسی دامەزراندنیان بکات و بزانن گرفتیان چییە کە تاوەکو ئێستا ئەو کەسانە نەچوونەتە سەر کار.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 25ی 1ی ئەمساڵ سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران نووسراوێکی بۆ وەزارەتی دارایی کردووە تاوەکو ڕێکاری پێویست بگرێتە بەر بۆ دامەزراندنی ئەو ژمارە کەسە و ئیدارەیی گەرمیانیش هەموو ڕێککارە ئیدارییەکانی وەکو خۆی جێبەجێکردووە.
لێدوانی فەرمی: ساهیر عەلی، قائیمقامی قەزای كفری بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، چەند جارێك نووسراومان كردووە و سەرجەم داواكارییەكانی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانمان جێبەجێ كردووە، بەردەوام لەسەر هێڵین و بە ئێمە گوتراوە نووسراوی 168 كەسەکە لە دوایین خاڵە كە دیوانی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانە.
گوتیشی، دوایین نووسراومان لە ڕۆژی 19-8ی ئەمساڵ بۆ دیوان ناردووە و دوای ئەوە هیچ زانیارییەكمان دەستنەكەوتووە.
سەرچاوەیەک لە دیوانی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران بە ئاڤای ڕاگەیاند، دامەزراندنی 168 كەسەکە هیچ گرفتێكی نییە، جێبەجێ دەكرێت تەنیا چەند ڕێككارێكی ماوە و دەگاتە كۆتایی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 59 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە





