
کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی سوودانی، سەرچاوە: نووسینگەی سەرۆکوەزیران
ئاڤا نیوز
سەرەڕای کۆتاییهاتنی ئەو ماوەیەی دانرابوو بۆ هەڵسەنگاندنی وەزیرەکان و بەرپرسانی حکومی، بەڵام پێناچێت محەممەد شیاع سوودانی گۆڕانکاری لە وەزیرەکانی حکومەتەکەی بکات.
ئەمە لەکاتێکدایە کارنامەی حکومەت بە ڕێژەیەکی کەم جێبەجێ کراوە. پێناچێت پەرلەمانیش بەهۆی ئەو دۆخە سیاسییەی کە پێیدا گوزەر دەکات و سەرۆکی تازەی بۆ هەڵنەبژێردراوە، گرنگی بەم بابەتە بدات.
لە پەرلەمان قسە و باس هەیە
عەلی مەشکوور، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاندووە، لەناو پەرلەمان قسە و باس لە گۆڕانکاری وەزیرەکان دەکرێت، بەڵام بەفەرمی نییە، بڕیار لای سوودانییە چ وەزیرێک دەگۆڕێت و کێ لە پۆستەکەی دەمێنێتەوە.
"پێویستە هەندێک وەزیر بگۆڕدرێن"
خالید عەرداوی، شرۆڤەکاری سیاسی، بەپێویستی دەزانێت گۆڕانکاری لە وەزیرەکاندا بکرێت. ئاماژە بە کاریگەری هەندێک لایەنی سیاسی دەکات لەسەر ئەو پرسە و دەڵێت، گۆڕانکاری وزاری پرسێکی هونەری نییە سەرۆکوەزیران بڕیاری لەسەر بدات، بەڵکو پرسێکی سیاسییە و بەرەژەوەندی و حیساباتی لایەنە سیاسییەکانی بەشدار لە حکومەت یەکلایی دەکاتەوە.
"ڕێککەوتنی گشتگیر پێویستە"
عەرداوی ڕوونیشی دەکاتەوە، هەندێک لایەنی سیاسی ڕەتیدەکەنەوە چەند بەرپرسێکیان بگۆڕدرێن و بەرپرسی لایەنەکانی دیکە نەگۆڕدرێن، گۆڕانکاری وزاری پێویستی بە ڕێککەوتنێکی گشتگیر هەیە هەموو لایەنەکان لەسەری ڕازی بن.
وەکو عەردوای دەڵێت، گۆڕانکاری وزاری پێویستە بکرێت لەپێناو پێشخستنی ئەداو کاری دامەزراوەکان، بە ناوەندەکانی دروستکەری بڕیاریشەوە، حکومەت کاتی دیاری رد بۆ هەڵسەنگاندنی ئەدای تیمەکەی، وە دیاریکردنی ئەو کەسەی کە شایستەی ئەوەیە لە پۆستەکەی بمێنێتەوە، و کێ دەبێت بگۆڕدرێت، بەڵام ماوەیەکی زۆر بەسەر ئەو کاتەدا لەبەر چەند هۆکارێک تێپەڕیوە.
بەڵێنەکەی سوودانی
لە مانگی 10ی ساڵی 2022 کابینەی سوودانی دەستبەکار بووە و لە مانگی یەکی ساڵی ڕابردووش کارنامەی کابینەکە پەسندکراوە. بڕیار بوو دوای شەش مانگ لە دەستبەکاربوونی وەزیرەکان و پەسندکردنی کارنامە، هەڵسەنگاندن بۆ ئەدایایان بکرێت و بەپێی هەڵسەنگاندنەکە بگۆڕدرێن، بەڵام دوای نزیکەی ساڵ و نیوێک هیچ گۆڕانکارییەک نەکراوە
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامێکی خێرا لە سەرۆکوەزیرانی کوردستانەوە لەبارەی هەڵبژاردن
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامێک لە سوودانییەوە لەبارەی کۆتاییهاتنی هەڵبژاردنەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی هەڵبژاردن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ کۆبوونەوەی ئەحمەد شەرع و ترەمپ لە کۆشکی سپی
19 کاتژمێر لەمەوپێش

تیمی کاندیدێکی ئەنبار لە نزیک بنکەیەکی دەنگدان دەستگیر دەکرێن
10 تشرینی دووەم

زیادبوونی پەتای وەرزی و گرنگی خۆپاراستن
10 تشرینی دووەم

ڕوانگەی سووری: 249 خێزانی عێراقی مانگی ڕابردوو کەمپی هۆلیان جێهێشتووە
10 تشرینی دووەم

بەوێنە؛ خانمانە دەستڕەنگینەکانی پارێزگای هەڵەبجە خاوەن کاری خۆیانن
10 تشرینی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامێک لە سوودانییەوە لەبارەی کۆتاییهاتنی هەڵبژاردنەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێکخراوەکانی چاودێریی هەڵبژاردن: 771 پێشێلکاریی هەڵبژاردنمان تۆمارکردووە
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەری پۆلیسی ئەنبار بۆ ئاڤا باسی پێشێلکاریییەکان دەکات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەسرە گرژیی دروست بوو؛ "داواکراوێکی ماددەی هۆشبەر ویستوویەتی دەنگ بدات"



