کۆمیسیۆن: هەڵبژاردن سەرکەوتووانە بەڕێوەدەچێت و ئامادەین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پێشێلکارییەکان

شەیری بکە لە:
کۆمیسیۆن: هەڵبژاردن سەرکەوتووانە بەڕێوەدەچێت و ئامادەین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پێشێلکارییەکان

خانمێکی کورد لەکاتی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق

ئاڤا نیوز



ئەندامێکی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران و لیژنەی باڵای ئەمنیی هەڵبژاردنەکان ڕایدەگەیێنێت، پرۆسەی هەڵبژاردن بە سەرکەوتوویی و شێوازێکی زۆر ئاسان بەڕێوەدەچێت. ئاماژەی بەوە دەدات "سیستم و ڕێساکان هەن بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەر حاڵەتێکی پێشێلکاری لە پرۆسەی هەڵبژاردندا."

 

چیرۆکی سەرەکی: پرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمان، بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە دەستیپێکرد، نزیکەی 21 ملیۆن دەنگدەر لە کۆی نزیکەی 46 ملیۆن هاووڵاتی عێراقی مافی هەڵبژاردنی 329 نوێنەریان هەیە بۆ خولی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەران. زیاتر لە حەوت هەزار کاندید لە هەردوو ڕەگەز، کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی 329 کورسی پەرلەمان دەکەن.

 

لێدوانی فەرمی: دادوەر عەباس فەتلاوی، ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران و لیژنەی باڵای ئەمنیی هەڵبژاردنەکان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: "پرۆسەی هەڵبژاردن لە عێراقدا بەپێی ئەو پلانانە بەڕێوەدەچێت کە لەلایەن کۆمیسیۆنەوە داڕێژراون." دەشڵێت "ڕێکارەکان بە شێوازێکی زۆر ئاسان و ڕێکخراو بەڕێوەدەچن."

 

لەهەمان کاتدا: فەتلاوی وتیشی "ئامێرەکان بە کارایییەکی زۆرەوە کار دەکەن و بەشداریکردن لە کاتژمێرەکانی سەرەتای ڕۆژی دەنگداندا نیشانەیەکی ئەرێنییە بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن."

 

لەلایەکی دیکەوە: فەتلاوی ئاماژەی بەوەدا "تا ئێستا هیچ پێشێلکارییەک تۆمار نەکراوە." ناوبراو دووپاتی کردەوە "سیستم و ڕێسای ڕوون هەن بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەر حاڵەتێکی پێشێلکاری لە پرۆسەی هەڵبژاردندا."

 

فەتلاوی دووپاتی کردەوە، "ئەنجوومەنی کۆمیسیاران ئامادەیە ڕێکارە یاساییە پێویستەکان بگرێتەبەر لە کاتی ڕوودانی هەر پێشێلکارییەک."

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ