
ساتی کوژرانی سەبری عامری، هاوەڵزاوای هادی عامری
ئاڤا نیوز
لە سەروبەندی دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکا و هاندانی سوپای عێراق لە پاراستنی ئاسیشی ناوچەکە، دیمەنی شەڕێکی قورس، سەقامگیریی عێراق دەخاتە ژێر پرسیارەوە.
هەرچەندە ماوەیەک بوو تیرۆکردن و کوشتنی کەسایەتییەکان لە عێراق کەم بووبووەوە، لەم دواییانەدا "تارمایی تیرۆرەکان" خەریکە دەگەڕێتەوە سێبەر دەخاتە سەر شەقامی عێراقی، ماوەیەکە لە کووچە و کۆڵانەکانی شارەکانی عێراق لەناکاو کەسێک دەکوژرێت، دواتر دەردەکەوێ کە لەلایەنێکی سیاسی یان سەرکردەیەکەوە نزیکە.
کوتلە دژ بەیەکەکانی عێراق یەکدی تۆمەتبار دەکەن بەوەی چەکبەدەستەکان چەکداری لایەنە سیاسییەکانی نزیک لە ئەمریکان، بە فەرمانی سەرکردەکانییان ئاژاوە لە نێو شار دروست دەکەن و ئامانجییانە ئەوە نیشان بدەن،" مانەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق پێویستە".
"هاووڵاتییان زیاتر لە دەزگا ئەمنییەکان چەکییان هەیە"
عیماد علو، شارەزا لە بواری ئەمنی و لیوای خانەنشینکراو دەڵێت: ئەم "تیرۆرکردنانە" نیشانەیەکی مەترسیدارە لەسەر دۆخی ئەمنیی ناوچەکە، بینینی دیمەنی شەڕە تەقە لە نێوان "هاووڵاتییان و سیاسییەکان" لە نێوەڕاستی شار ئەوە دەردەخات "ئێستا پێویستییەکی بەپەلە هەیە بۆ ئەوەی هەوڵی زیاتر بدرێت بۆ دەستبەسەرداگرتنی چەک لەلایەن دەوڵەتەوە".
علو، ئەو رووداوانەی ئەم دواییانەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە "پارت و هێزە سیاسییەکان لەگەڵ دروستبوونی هەر ناکۆکییەک لە نێوانیاندا چەک لە دژی یەک ڕادەکێشن. تەنانەت دەستکەوتە سیاسییەکانیشیان لە ڕێگەی چەکەوە دەبێت.
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی جیهانیی عەرەبی (AWP) ، لە عێراق جۆرێکی دیکەی تیرۆرکردن " لە نێوان باندەکانی قاچاخچێتی ماددە هۆشبەر و چەک درووست بووە" و لەم دواییانەدا خراپتر بووە، بۆ ئەمەش پێویستە حکومەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەوڵی زیاتر بدات.
هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت، مەترسییە بۆ ئاسایشی گشتیی هاووڵاتییان، بەردەوامبوون لەسەر نیشاندانی ئەم دیمەنە لەلایەن (سیاسییەکان و مەدەنییەکان)، پەیامی ناسەقامگیریی عێراق بۆ وەبەرهێنان بە جیهان دەدات.
"تیرۆرە سیاسییەکان کەوتوونەتە ژێر موزایەدەوە"
شرۆڤەکاری سیاسی نزار حەیدەر دەڵێت: "ئەگەر بەخێرایی تاوانباران ئاشکرا نەکرێن و حکومەت دەستگیرکردنی تاوانباران و دوابخات، دەسەڵاتی دادوەریش هیچ کارێک نەکات، ئەوە پشتڕاست دەکرێتەوە کە ئەو ڕووداوانە "تیرۆری سیاسین".
" تیرۆرە سیاسییەکان کەوتوونەتە ژێر موزایەدە و لە ژێر مێزدا یەکلایی دەکرێنەوە". حەیدەر وای گوت.
لەبارەی کوشتنی چالاکوانی سەدری ئەیسەر خەفاجی، حەیدەر ڕای وایە: ئەم کارە فیتنەیەک بوو کە بکەرانی دەیانویست ئاگری شەڕ لە پارێزگای بابل هەڵبگیرسێنن، بەڵام تویتەکەی موقتەدا سەدر (رێبەری ڕەوتی سەدر) کۆتایی بە هەر وروژاندنێکی نەرێنی هێنا.
پاڵاوتنی سیاسییانە بە تیرۆر
بە ڕای غازی فەیسەڵ، بەرێوەبەری ناوەندی عێراقی بۆ لێکۆلینەوەی ستراتیژی: "تیرۆرکردن لە شارەکانی عێراق، مۆركێکی عەشایەرییە و گوازراوەتەوە نێو سیاسییەکان وەک (تیرۆرکردنی هاوەڵزاوای هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی نەبنی لە پارێزگای دیالە و ئەیسەر خەفاجی، چالکوانی سەدڕی لە بابل."
فەیسەڵ دەڵێت: کوشتنی ئەیسەر خەفاجی، پاڵاوتنی سیاسیی دڕێژخایەنی نێوان ڕەوتی سەدر و عەسائیبی ئەهلی حەقە.
دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکا
عەلی فەزلوڵڵا، گوتەبێژی بزووتنەوەی حقووق دەڵێت: ئەو جۆرە کردەوانە لەم کاتەدا لەسەر داوای هێزە سیاسییەکانی نزیک لە هاوپەیمانانە بۆ ئەوەی ئەوە نیشان بدەن کە" هێزە ئەمنییەکانی عێراق ناتوانن بەرپرسیارییەتیی ئەمنی ناوچەکە لە ئەستۆ بگرن".
"هەروها تیرۆکرکردنی کەسایەتییە سیاسیی و مەدەنییەکان لەم کاتەدا، کردەوەیەکی سیاسیی ڕوونە بۆ تیکەڵکردنی دۆسیەکانی پەیوەست بە ئەنجامی لێکۆڵینەوەی لێژنەکان." ئەمە قسەی عەلی فەیزوڵڵایە.
ڕووداوەکان لە عێراق خێرا ڕوودەدەن
فەخری کەریم، ڕاوێژکاری پێشووی سەرۆکایەتی کۆمار و بەرپرسی دامەزراوەی ئەلمەدا بۆ ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری و هونەر، ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو لە هەوڵێکی تیرۆرکردن ڕزگاری بوو، پێشتریش ئۆتۆمبێلێکی جۆری "پیکەب" لە ناوەڕاستی بەغدا 11 فیشەکی لە ئۆتۆمبێلەکەی ئەیسەر خەفاجی دا.
سەرەتای مانگی شووبات، لە ناوەڕاستی بەغدا پزیشکێکی منداڵان تیرۆر کرا.
فەرماندەی پێشووی هێزی بەرپەرچدانەوەی خێرا لە پارێزگای واست بریندار بوو، براکەشی هەفتەی ڕابردوو لە هێرشێکی چەکداریدا لە شاری کوت کوژرا.
لە 18ی شوباتدا، دوو خزمی هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی نەبنی لە بەغدا کوژران.
ئەم ڕووداوانە لەکاتێکدایە، کە وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستپێشخەرییەکانی بۆ سنووردارکردنی چەک بۆ دەوڵەت دەستپێکرد، لەوانە بڕی یەک ملیار دینار بۆ هەر پارێزگایەک، بۆ کڕینی چەکی قەبارە مامناوەند لە هاووڵاتییان تەرخانکرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 59 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و شەرع لە نیویۆرک چاویان بە یەکتری کەوت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی بەغدا عەقید ڕوکنێکی ساختەکار بە دەیان بوتڵ خواردنەوەی کحولییەوە دەستگیر دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
کچە ژینگە دۆستێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خەڵاتێکی ژینگەیی پێ بەخشرا
11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر مردنی هاووڵاتیەک کێشە بۆ خاوەن زیاتر لە هەزار ئۆتۆمبێل دروست دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
کارکردن لە جووتسایدی دێگەڵە - کۆیە بەردەوامە
23 ئەیلوول
كاسبكارێک له ماڵهوه خواردهمهنى دروست دهكات و له پیشهسازیی باكووری ههولێر دهیفرۆشێت
23 ئەیلوول
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار شێوازێكی نوێی گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر شکستی پێهێنرا
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
حەوت کەس بە تۆمەتی ساختەکاری لە موڵکێکی دەوڵەتدا بە 15 ساڵ زیندانی حوکم دەدرێن
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناسرییە خێزانێک بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
منداڵانی زیقار ساڵێکی دیکە لە کەرەڤانەکان درێژە بە خوێندنیان دەدەن
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار لە مێژووی دامەزراندنییەوە یەدەگی زێڕی عێراق دەگاتە ئاستێکی پێوانەیی