بەهۆی شۆرتی کارەبا لە کێڵگەیەکی پەلەوەری زیاتر لە 23 هەزار مریشک سووتان
- کوردستان
- 18 کانوونی یەکەم

کێڵگەیەکی پەلەوەر لە هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە سنووری ناحیەی کەورگۆسکی سەربەقەزای خەبات، کێلگەیەکی پەلەوەری مریشک سووتا و زیانێکی ماددی زۆری بە بڕی زیاتر لە 29 هەزار دۆلار بە خاوەنەکەی گەیاند.
لێدوانی فەرمی: عەتەڵڵا نافع، بەرپرسی پشکنین لە بەرگری شارستانی کەورگۆسک بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ چوارشەممە 18- 12- 2024 کێلگەیەکی پەلەوەری مریشک بە هۆی شۆرتی کارەباوە گڕی گرت، کە تیایدا بڕێکی زۆر لە دەرمانی چارەسەری مریشک بە بەهای چوار هەزار دۆلار و 20 تۆن ئالیک بە بەهای 20 ملیۆن دینار سووتاوە، لەگەڵ سووتانی 23 هەزار مریشک سووتاوە کە بەهاکەیان بە زیاتر لە 12 هەزار دۆلار دەخەمڵێنرێت.
لەلایەکی دیکەوە: سەمەد کانەبی، خاوەنی کێڵگەکە بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: بە ماوەی کاتژمێرێک هەموو شتێکم لەناوچوو، بەڵام سوپاس بۆ خوا زیانی گیانی نەبوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای ئاگادارکردنەوەی تیمەکانی بەرگری شارستانی لە ناحیەی کەورگۆسک تیمەکان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و ئاگرەکە کۆنترۆڵکرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
21 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






