ئەنجوومەنی ئاسایش: پرۆسەیەکی سیاسی بەسەرۆکایەتیی سوورییەکان دەستپێبکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 18 کانوونی یەکەم

دیمەنی هۆڵی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی سووریا کۆبووەوە و ڕایگەیاند، پێویستە پرۆسەی نوێی سیاسی لەو وڵاتەدا کۆکەرەوەی هەمووان بێت و خودی سوورییەکان سەرۆکایەتی بکەن، داواش لە وڵاتان دەکات دەستوەردان لە کارووباری ناوخۆی سووریادا نەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شەوی ڕابردوو بەکاتی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی دۆخی سووریا بەڕێوەچوو، ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامی هێرش و هەڕەشەی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکە، لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوەشكردوە، پرۆسەی نوێی سیاسی لە سووریادا پێویستە ڕەنگدانەوەی خواستی سوورییەکان بێت و هەمووان بپارێزێت، هەروەها دەبێت هاوکاری سوورییەکان بێت تا بەڕێگەیەکی ئاشتی، سەربەخۆ و دیموکراسی داهاتووی خۆیان دیاریبکەن.
ئەنجوومەنی ئاسایش داوای ڕێزگرتن لە سەروەری سووریاش دەکات، هاوکات بە گرنگیشی دەزانێت سووریا و وڵاتانی دراوسێی دەستوەردان لەکارووباری یەکتردا نەکەن و ئاسایشی یەکتریی بپارێزن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەسەرکەوتوویی هێرشمان کردە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد