دیندار زێباری: دانپێدانانی جینۆساید ناساندنی کوردانی ئێزدی مێژووییە
- کوردستان
- 18 کانوونی یەکەم

دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نیودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی پەرلەمانی سویسرا بە کۆی دەنگ تاوانەکانی داعشی دژی كوردانی ئێزدی بە جینۆساید ناساند، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەڕێگەی ڕێكخەری ڕاسپاردە نێوەدەوڵەتییەكان پێشوازی لێ دەكات و بە دانپێدانانێكی مێژوویی وەسفی دەكات.
وێنە گەورەكە: لە چوارچێوەی هەوڵەكانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ جینۆساید ناساندنی تاوانەكانی تیرۆریستانی داعش دژ بە ئێزدییەكان، پەرلەمانی سویسرا لە دانیشتنی ڕۆژی 17-12-2024، بە کۆی دەنگ تاوانەكانی داعشی لە دژی کوردانی ئێزیدی بە جینۆساید ناساند. بەمەش 17 وڵات لە ڕێگەی پەرلەمانەکانیان، دانیان بە جینۆسایدی ئێزدییەکان ناوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دكتۆر دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: پێشوازی لە دانپێدانانی مێژوویی پەرلەمانی سویسرا بە جینۆسایدی کوردانی ئێزدی دەکەین کە لەلایەن داعشەوە ئەنجامدراوە. ئەم بڕیارە هەنگاوێکی دیکەی گرنگە بۆ گەیشتن بە دادپەروەری و لێپرسینەوە لە بەرامبەر ئەو تاوانە قێزەونانەی کە لە دژی کۆمەڵگەی ئێزدی ئەنجامدراون و قەرەبووکردنەوەی قووربانییانی تیرۆر و زیانلێکەوتووان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە دوای پێکهێنانی تیمی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیتاد) بۆ بەدواداچوون و بەڵگەنامەکردنی تاوانەکانی تیرۆریستانی داعش، هەرێمی کوردستان پاڵپشتی ئەرکەکانی تیمەکەی کرد و بە هەماهەنگی یونیتاد توانراوە زیاتر لە (42 هەزار) فایل دۆکیۆمێنت بکرێت، کە یەکسانە بە (408,540) لاپەڕە بەڵگەنامەی تاوانەکانی داعش بە سیستەمی دیجیتاڵی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەسەرکەوتوویی هێرشمان کردە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت