بەریتانیا و هەرێمی کوردستان تاوتوێی سنووردارکردنی کۆچی نایاسایی دەکەن
- کوردستان
- 19 کانوونی یەکەم
ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان - ئیڤێت کووپەر، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا
ئاڤا نیوز
وەزیرانی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا تاوتوێی پەرەپێدانی هاریکاری و هەماهەنگییەکانی نێوان هەردوولایان لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵانگارییەکانی ناوچەکە و بەرەنگاربوونەوەی تاوانی ڕێکخراو و سنووردارکردنی کۆچی نایاسایی کرد.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ 19-12-2024، ئیڤێت کووپەر، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا، پەیوەندی بە ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە کرد و گفتوگۆیان کرد دەربارەی چەند پرس و بابەتێکی ئەمنی پەیوەست بە ناوچەکە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە: لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا پێشهاتە ئەمنییەکانی ناوچەکە، گۆڕانکارییەکانی سووریا، گرنگی پەرەپێدانی هاوکاری و هەماهەنگییەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵانگارییەکان گفتوگۆیان لەبارەوەکرا.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاندووە، بەرەنگاربوونەوەی تاوانی ڕێکخراو و سنووردارکردنی کۆچی نایاسایی و برەودان بە کارکردنی هاوبەش لە پێناو دەستەبەرکردنی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی نێوان هەردوو وەزیری ناوخۆی بەریتانیا و هەرێمی کوردستان بوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان خواستی خۆی بۆ بەهێزکردنی هاوبەشی و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان کوردستان و بەریتانیا دووپاتکردەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندێکی هەکاری دوای ساڵانێک دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندێکی هەکاری دوای ساڵانێک دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ ماوەیەکە لە نیوەشەودا دزی لە ئاژەڵدارەکانی نزیک بەحرکە دەکرێت