بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی ئاگادارییەك ئاراستەی دانیشتووانی شارەكە دەكات
- کوردستان
- 20 کانوونی یەکەم

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا چەند زانیارییەك سەبارەت بە دەرهێنانی پاسپۆرت بەپێی سیستەمی ئەلیكترۆنی و ڕێككارەکان و نرخەكەی بڵاودەكاتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: پاسپۆرتی سلێمانی ئاگاداری دانیشتووانی پارێزگاكە دەكاتەوە كە نرخی تێچووی پاسپۆرت 91 هەزار دینارە بەپێی سیستەمی ئەلیكرۆنی بەو مەرجەی سەرەی گرتبێت، بەڵام ئەگەر سەرەی ئەلیكترۆنی نەگرتبێت ئەوا 100 هەزار دینار زیاتر لە داواكار وەردەگیرێت، لەگەڵ 91 هەزار تێچووی پاسپۆرتەكە كۆی گشتیی پارەكە دەبێتە 191 هەزار دینار.
زانیاریی زیاتر: هەر لە ڕاگەیێنراوەکەی پاسپۆرتی سلێمانی هاتووە كە بەگوێرەی كاتی دیاركراوی خۆیان كە بە نامەی ئەلیكترۆنی بۆیان دیاركراوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكە بكەن، واتا ئەو كاتەی كە لە سەرە ئەلیكترۆنییەكەدا دەستنیشان كراوە، هەر كەسێك پابەندی كاتەكە نەبێت مامەڵەكەی بۆ ڕایی ناكرێت.
لەلایەكی دیكەوە: بەپێی ئاگادارییەكەی بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی، بۆ دەرهێنانی پاسپۆرت تەنیا كار بە كارتی نیشتمانی و كارتی زانیاری دەكرێت و كار بە پێناسی باری شارستانی و ڕەگەزنامەی عێراقی ناكرێت.
ئەوەش بزانە: داواكاران دەتوانن لە ڕێگەی ماڵپەری www.epp.iq سەرەی ئەلیكترۆنی ئەنجام بدەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تونێلێک کە عێراق بە سووریا دەبەستێتەوە ئاشکرا دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندێکی هەکاری دوای ساڵانێک دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن