لەبارەی ناسنامەی هێرشکارەکەی ئەڵمانیا سعودیە دەڵێت "شیعەیە و لە دین هەڵگەڕاوەیە"
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 21 کانوونی یەکەم

دیمەنی ئەو ناوچەیەی شەوی ڕابردوو ڕووبەڕووی تاوانکارییەکی خوێناوی بۆوە، وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
شانشینی سعودیە ڕایدەگەیێنێت، ئەوان پێشتر هۆشداریان بە دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا لەبارەی ناسنامەی هێرشبەرەکەوە داوە، بەو پێیەی ئەو نەیارێکی بەڕەچەڵەک شیعەیە و هەڵگەڕاوەیە لە ئیسلام.
وێنە گەورەکە: ئێوارەی ڕۆژی هەینی 20-12-2024، ئۆتۆمبێلێک لە شاری ماگدێبۆرگ لە باکووری ئەڵمانیا خۆی بە نێو بازاڕێکی تایبەت بە کریسمسدا کێشا و بەهۆیەوە 11 کەس گیانیان لەدەستدا و 80 کەسی دیکەش بریندابوون.
چی روویدا: دوای هێرشەکە هێزە ئەمنییەکان لە شاری ماگدێبۆرگ بکەری هێرشەکەیان بە ناوی تاڵب جەواد حوسێن دەستگیرکرد کە پزیشکێکی پسپۆڕی چارەسەری دەروونییە و لە بنەڕەتدا خەڵکی سعودیەیەو لە ساڵی 2006وە لە ئەڵمانیا نیشتەجێیە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی گۆڤاری "دێر شپیگل"ی ئەڵمانی، تۆمەتبار هاوسۆزی بیرۆکەکانی پارتی بەدیل بۆ ئەڵمانیای ڕاستڕەوی تووندڕەو بووە، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە سەرچاوەی ئەو زانیاریانە بکات.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەکی سعودییەوە ڕایگەیاند، شانشینی سعودیە هۆشداریان داوە بە دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا لەبارەی هێرشبەرەکەوە، بەو پێیەی ئەو نەیارێکی بەڕەچەڵەک شیعەیە بۆ ڕژێمی سعودیە، لە ئیسلام هەڵگەڕاوەتەوە لەسەر پلاتفۆرمی “X”یش وەک مولحیدێک خۆی دەرخستووە، پەنابەری سیاسی لە ئەڵمانیا بەدەستهێناوە.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: ئەم ڕووداوە کاردانەوەی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیی لێکەوتەوە، هەر یەک لە فەرەنسا، سعودیە، عێراق، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و چەندین وڵاتی دیکە سەرکۆنەی هێرشەکەیان کرد.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەسەرکەوتوویی هێرشمان کردە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد