هەڵوێستی نوێی ئەحمەد شەرع و هاکان فیدان لەبارەی هەسەدە و ڕۆژئاوای کوردستان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 22 کانوونی یەکەم
ئەحمەد شەرع، فەرماندەی گشتی ئیدارەی نوێی سووریا - هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا
ئاڤا نیوز
فەرماندەی گشتی ئیدارەی نوێی سووریا دەڵێت، لە وەزارەتی نوێی بەرگری وڵاتەکەیدا هێزەکانی سووریای دیموکرات و هەموو گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆن هەڵدەوەشێنرێنەوە و سوپایەکی نوێیان لێ دروستدەکرێت، مانەوەی چەکیش لەدەرەوەی دەوڵەت ڕەتدەکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد شەرع، فەرماندەی گشتی ئیدارەی نوێی سووریا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا کە لە کۆشکی کۆماری لە دیمەشق بەڕێوەچوو، ئاماژەی بەوەکرد، "بەر لە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکە کە بووە هۆی (کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتەکەی ئەسەد) لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر گرووپەکان ڕێککەوتین کە دوای کۆتاییهاتنی پرۆسەکە یەک سەرکردایەتی و وەزارەتی بەرگریی هەبێت، ئەوەشمان بە هەموو گرووپەکە وتووە و هەمووشیان ئامادەییان دەربڕیووە".
بەگوتەی ئەحمەد شەرع، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پێکهێنانی وەزارەتی بەرگریی سووریا ڕادەگەیەنرێت و لیژنەیەکیش بۆ دانانی پەیکەربەندی سووپا پێکدەهێنرێت، دواتریش گرووپەکان یەک لەدوای یەک هەڵوەشاندنەوەی خۆیان ڕادەگەیەنن.
پەیوەست بە پەیوەندیش لەگەڵ هەسەدە و مانەوەی چەک لەدەرەوەی دەوڵەت، شەرع وتی، "ئێمە بەهیچ شێوەیەک ڕێگە نادەین چەک لەدەرەوەی دەوڵەت هەبێت چ لەناو گرووپە شۆڕشگێڕەکان چ لەناوچەکانی هەسەدە، دەبێت ئەم دۆسیەیە بەخێرایی کۆتایی پێبێت، چونکە بوونی چەک لەدەرەوەی دەوڵەت دەبێتە هۆی نائارامی دۆخی وڵات، کۆنترۆڵکردنی چەکیش کاری هەرە لەپێشینەی ئێمەیە و لەنێوان گرووپەکان ڕێککەوتنێکی گەورە لەم بارەیەوە هەیە."
لەلایەکی دیکەوە: هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند: دەبێت حکومەتی نوێی سووریا دەسەڵاتی بەسەر تەواوی سووریادا هەبێت و خوازیارین سووریا یەک پارچە بێت و گرووپە تیرۆرستییەکان لە سووریادا نەمێنن. هاوکات تورکیا مافی خۆیەتی سنوورەکانی لەهەڵ سووریا بپارێزێت.
هاکان دەشڵێت: "پەکەکە و یەپەگە لەلای ئێمە گرووپێکی تیرۆریسییە و بەبێ ئەوەی مافیان هەبێت، دەستیان گرتووە بەسەر ڕووبەرێکی زۆری خاکی زۆری سووریادا و سامانی ئەم ووڵاتەش تاڵان دەکەن. هەروەها ئەم گرووپانە بوونەتە مەترسی لەسەر تورکیا و عێراق و سووریا و چەند ناوچەیەکی دیکە، بۆیە پێویستە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیدا وڵاتان کار بکەن بۆ ڕێگری لە چالاکی ئەم گرووپانە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوێنێ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ئامادەیی خۆی بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆکان لەگەڵ حکومەتی نوێی سووریا ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، دەیانەوێت بەشێک بن لە سوپای نیشتمانی سووریا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 24 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە






