ئاڤا بەدواداچوون بۆ کێشەی کارمەندانی ڕۆژانەی کارەبای گەرمیان دەکات
- کوردستان
- 23 کانوونی یەکەم

سێ کارمەندی کارەبا لە کاتی کارکردن لەسەر تاوەرێکی کارەبا
ئاڤا نیوز
لەسەر داوای کارمەندانی ڕۆژانەی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای گەرمیان، ئاڤا بەدواداچوونی بۆ کێشەکانیان کرد، وەزارەتی کارەباش لەوبارەیەوە زانیاری دەخاتەڕوو.
وێنە گەورەکە: 10 کارمەندی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای گەرمیان، کە بە شێوەی گرێبەستی ڕۆژانە کار دەکەن، مووچەکەیان 250 هەزار دینارە، هەمان گرێبەست بۆ کارمەندانی ڕۆژانە لە هەولێر و سلێمانی کراوە، بەڵام مووچەکانیان 450 هەزار دینارە، ئەمە گازەندەی کارمەندانی ڕۆژانەی کارەبای گەرمیانە.
لێدوانی فەرمی: ئەردەڵان دۆسکی، بەڕێوەبەری دیوان لە وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: کارمەندانی ڕۆژانە لە هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان یەک فەرمانیان بۆ دەرچووە، مووچەکانیان لەسەر 2%ی داهاتی وەزارەتی کارەبایە.
هاوکات، سەرۆکی دیوانی وەزارەتی کارەبا ئەوەش دەڵێت: هەر کارمەندێکی (ڕۆژانە) گرێبەست لە هەولێر و گەرمیان ڕۆژانەیان 25 هەزار دینارە، هەر ڕۆژێک کار بکەن بۆیان هەژمار دەکرێت، بەڵام کرێکارەکانی گەرمیان تەنیا 10 ڕۆژ کار دەکەن، بۆیە مووچەکانیان 250 هەزار دینارە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 51 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






