
دوو بژمێری سەرژمێری لەکاتی کارکردنیان
ئاڤا نیوز
بەغدا بڕیاری خەرجکردنی پارەی دوو مانگی بژمێرەکانی تایبەت بە سەرژمێری داوە و چاوەڕێ دەکرێت ئەو پارەیە بنێردرێت و دەست بە دابەشکردنی بکرێت.
وێنە گەورەکە: نزیکەی 25 هەزار بژمێر لە هەرێمی کوردستان بەشدارییان لە کارەکانی پرۆسەی بەڕێوەچوونی سەرژمێری گشتیی لە عێراقدا کردووە، تاوەکو ئێستا پارەکانیان بۆ خەرج نەکراوە.
لێدوانی فەرمی: دڵزار حەمەساڵح، بەڕێوەبەری ئاماری هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: تەواوی ڕێککارە ئیدارییەکانی تایبەت بە ناردنی پارەی بژمێرەکان تەواوکراون و بۆ بەغدا ناردوویانە، بەڵام تاوەکو ئێستا پارەکە خەرج نەکراوە، لەکاتی خەرجکردن و گەیشتنی ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: بژمێرەکان بۆ هەر مانگێک 250 هەزار دیناریان پێدەرێت، هەر ڕۆژێکیش کە بەشداریی خولە تایبەتەکانی سەرژمێرییان کردبێت، بڕی 10 هەزار دینار وەردەگرن، بەمەش لە کۆی گشتی بڕی 580 هەزار دینار وەردەگرن.
ئەمەش بزانە: بەپێی سەرژمێری ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان شەش ملیۆن و 370 هەزار و 668 کەسە، هاوکات زۆرینەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان گەنجن و لە تەمەنی کارکردندان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 5 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






