
گوژمەیەک لە دیناری عێراق و نەخشەی عێراق
ئاڤا نیوز
شارەزایەکی ئابووری لە عێراق ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە 71٪ـی پارەی تەرخانکراو بۆ بودجە بۆ مووچەی فەرمانبەران و چاودێری کۆمەڵایەتی دەچێت.
وێنە گەورەکە: ژمارەی زۆری مووچەخۆر لە عێراق وایکردووە ساڵانە ڕێژەیەکی بەرچاو لە پارەی بودجە بۆ مووچەخۆران بچێت و هاوکات بەهۆی خەرجی زۆرەوە کورتهێنان لە بودجە دروست ببێت.
لێدوانی فەرمی: نەبیل مەرسومی، شارەزای ئابووریی عێراق ڕایگەیاند: " تاوەکو مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بڕی پارەی تەرخانکراو بۆ مووچەی فەرمانبەران گەیشتووەتە 49 تریلیۆن و 456 ملیۆن دینار، بە تێکڕای مانگانە 4.9 ترلیۆن دینار، کە بەرزترین مووچەیە لە مێژووی عێراقدا.
- ئەو بڕە تەرخانکراوەشی بۆ چاودێری کۆمەڵایەتی خەرجکراوە لە هەمان ماوەدا، دەگاتە 22 تریلیۆن دینار، بۆ هەردووکیان بڕەکە دەاگاتە 71 تریلیۆن و 456 ملیۆن دینار.
- هەردوو بڕەکە زیاتر لە 71٪ـی خەرجی بەکاربردن پێکدەهێنن، کە دوو لەسەر سێی داهاتی نەوتی لەو ماوەیەدا پێکدەهێنێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆی گشتیی بودجەی ساڵی 2024ی عێراق، 211 تریلیۆن و 861 ملیار و 312 ملیۆن و 504 ھەزار دینارە و کۆی گشتیی داھاتەکەشی 147 تریلیۆن و 836 ملیار و 655 ملیۆن و 889 دینارە.
- کۆی گشتی خەرجییەکانی بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2024، 211 تریلیۆن و 800 ملیار دینارە، لە کاتێکدا خەرجیی بودجەی ساڵی 2023، 198 تریلیۆن و 900 ملیار دینار بوو.
- بڕی کورتھێنان لە بودجەی گشتیی ساڵی 2024، بە 63 تریلیۆن دینار خەمڵێندراوە، لە کاتێکدا بڕی کورتھێنان لە بودجەی گشتیی ساڵی 2023، 64 تریلیۆن و 300 ملیار دینار بووە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 خولەک لەمەوپێش
کاردانەوەی وڵاتان لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
ئێران چەندین باڵەخانەی تەلئەبیب وێران دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
راوێژکارێکی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: هێرشەکەی ئەمریکا زیانێکی وای نەبووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: هیچ تیشکدانەوەیەکی ئەتۆمی دوای هێرشەکەی ئەمەریکا ڕووینەداوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
20 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەزایەکی ئابووری: دەبێت عێراق خۆی بۆ ئەگەری داخستنی گەرووی هورمز ئامادە بکات