لە كوردستان پڕۆژەیەك بۆ سنوورداركردنی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ئامادە دەكرێت
- کوردستان
- 26 کانوونی یەکەم

وێنەی لۆگۆی کۆمپانیاکانی (فەیسبووک، تیکتۆک، ئینستاگرام) - سکووپی ئاڤا
ئاڤا نیوز
هاوشێوەی زۆرێك لە وڵاتانی جیهان، لە هەرێمی كوردستان كار بۆ سنوورداركردنی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەكرێت و ئەو كەسانەشی بەخراپ بەكاری دەهێنن، لێپێچینەوەی یاساییان لەگەڵ دەكرێت.
وێنە گەورەكە: هەریەك لە دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ و داواكاری گشتیی هەرێمی كوردستان بەهەماهەنگی لەگەڵ هەردوو وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن و وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ماوەیەكە سەرقاڵی پڕۆژەیەكی هاوبەشن بۆ سنوورداركردنی بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لەلایەك و گرتنەبەری ڕێكاری یاسایی بەرامبەر هەر كەس و لایەنێك كە خراپ بەكاری دەهێنن یاخود بۆ مەبەستی تاوانكاری بەكاریدەهێنن.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەكی تایبەت لە دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، یاداشتی لێكتێگەیشتن لەنێوان داواكاری گشتی و دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ و وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن هەیە كە لەڕێگەی تۆڕەكانی پەیوەندییەوە بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هاوشێوەی وڵاتە پێشكەوتووەكانی جیهان سنووردار بكرێت، هەمووجۆرە ڤیدیۆ و وێنە و بابەتێك نەگاتە دەستی بەكارهێنەر.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا زانیویەتی داواكاری گشتی لەماوەی ڕابردوودا ژمارەیەك سكاڵای یاسایی جووڵاندووە لەدژی ئەو كەسانەی كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تیك تۆك سەرقاڵی سووكایەتی و ناوزڕاندنن بە خەڵك و كەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت بەكاردەهێنن، بەو پێیەی كاریگەری لەسەر ئاسایشی كۆمەڵگە و دابونەریتی گشتی دروست دەكات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرۆكایەتیی داواكاری گشتی سەرجەم فەرمانگەکانی شارەكان و جێگرایەتیی قەزا و ناحیەكان و هەر ئەندامێکی داواکاری گشتی، دەستكراوە كردووە بە گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی پێویست بۆ هەر حاڵەتێک کە زیان بە مافی گشتی بگەیەنێت یان ببێتە هۆی ڕوودانی تاوان.
ئەمەش بزانە: پرۆژەکە بۆ سنووردارکردنی ئازادی ڕادەربڕین و نووسین و دەربڕینی ڕا و بۆچوون نییە، بەڵکو بۆ رێگریکردنە لە ناوزڕاندن و تەشهیرکردن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 43 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






