ئاڤا نیوز
ئاڤا بەدواداچوون بۆ کێشەی قوتابییانی خوێندنی باڵا دەکات کە کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسین و بە بڕیارێکی وەزارەتی پەروەردە 150 هەزار دینار لە مووچەکانیان بڕدراوە.
چیرۆکی سەرەکی: خوێندکارانی خوێندنی باڵا کە ژمارەیان زیاتر لە 100 کەس دەبێت و میلاکی سەر بە وەزارەتی پەروەردەن ئێستا دیبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا دەخوێنن بەهۆی وەرگرتنی مۆڵەتی ساڵانەوە دەرماڵەی گشتیی مووچەیان لێی بڕدراوە، بەگوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی پەروەردە ئێستا 150 هەزار دیناری دیکەشیان لێبڕدراوە بەبیانووی ئەوەی ئەوەی ئەو خوێندکارانە وەزارەتی شەهیدان کرێی خوێندنیان بۆ دابین دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: قوتابییەکان داوا دەکەن کێشەکەیان بۆ چارەسەر بکرێت و کار بە ڕێنماییەکانی ژمارە پێنج و 11ی ساڵی 2021 بکرێت، کە تایبەتن بە مۆڵەتی خوێندن. لەو ڕێنماییانەدا هاتووە، مۆڵەتی خوێندن بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکانەوە دەدرێت کە بڕوانامە و هاوسەر و منداڵ دەگرێتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەشێک لەو قوتابییانە پەیوەندییان ئاڤاوە کردووە تاوەکو بەدواداچوون بۆ کێشەکەیان بکات و دەڵین، ئێستا زەرەرمەندن، چونکە خوێندنەکەیان لە کورسی پارالێل گرانتر دەکەوێت و تەنیا بۆ یەک ساڵ بڕی ملیۆنێک و 800 هەزار دیناریان لێ دەبڕدرێت.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی پەروەردە ڕاگەیاند: بڕیاری بڕینی 150 هەزار دینارەکە بەپێی ڕێنماییەکانی وەزارەت کراوە، هۆکاری زیانی قوتابیەکان تەنیا بەهۆی داشکاندنی نرخی خوێندنە بەراورد بە بڕینی 150 هەزار دینارەکە، هاوکات ئەو قوتابییانە خوێندنەکەیان بەخۆڕاییە و وەزارەتی کاروباری شەهیدان پارەی خوێندنەکەیان بۆ خەرج دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پلانی داهاتووی پارتی ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 52 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پلانی داهاتووی پارتی ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






