
ژمارەیەک شەڕڤان لە هێزەکانی سووریای دیموکرات
ئاڤا نیوز
هێزەكانی سووریای دیموكرات ڕایدەگەیەنێت، داعش دەرفەتی لە هێرشەكانی توركیا وەرگرتووە و كردە تیرۆرستییەكانی لە دێرەزوور دەستپێكردووەتەوە.
وێنە گەورەكە: چەند ڕۆژێكە دۆخی ئەمنی سووریا گرژی تێ كەوتووە، لەلایەك بەهۆی ناكۆكی نێوان هێزە ئەمنییەكانی سەر بە ئیدارەی نوێی سووریا و پاشماوە سەربازییەكانی بەشار ئەسەد شەڕ دروستبووە کە كوژراو و برینداری لێكەوتووەتەوە، لەلایەكی دیكەش ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی ناوچەكانی ڕۆژئاوای كوردستان ترسی لە جووڵەكانی توركیا و هاوكارییەكانی بۆ گروپە چەكدارەكان لەو ناوچانە هەیە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: كەناڵی ڕۆناهی نزیك لە هەسەد هەواڵێكی لە سەرچاوە ئەمنییەكانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژئاوای كوردستان بڵاوكردووەتەوە و تێیدا هاتووە، داعش لە شارۆچكەی مركەدە لە دێرەزۆر هێرشێكی تیرۆرستی ئەنجامداوە و بەهۆیەوە ئەندامێكی هێزە ئەمنییەكانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی كوژراوە.
هەسەدە ئاماژەی بەوەشكردووە، داعش لە شارۆچكەی شوحێل ئۆتۆمبێلێكی هێزە ئەمنییەكانی بەئامانج گرتووە و بەهۆیەوە چەكدارێك كوژراوە.
هەسەدە دەڵێت، بەهۆی جموجۆڵەكانی داعش لە ناوچەكانی باكوور و ڕۆژئاوای سووریا دۆخی سەقامگیری ئەو ناوچانە شڵەژاوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 40 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






