لە هەرێمی کوردستان هەوڵی سنووردارکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەدرێت
- کوردستان
- 27 کانوونی یەکەم
ئاڤا نیوز
دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ و لایەنە پەیوەندیدارەکان سەرقاڵی پڕۆژەیەکی هاوبەشن بۆ ڕێکخستنەوەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە ئامانجی ڕێگری و کەمکردنەوەی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان و پاراستنی بەها کۆمەڵایەتییەکان.
وێنە گەورەکە: لەگەڵ بڵاوبوونەوەی خێرا و گەشەی زیاتر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەشێک لەبەکارهێنەرانی ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییانە ڕووبەڕووی توندوتیژی بوونەتەوە بەهۆی بڵاوکردنەوەی پەیامی ناڕاست و وشە و قسەی نەشیا لەلایەن کەسانێک کە حساب بۆ پاراستنی بەها ئەخلاقییەکان ناکەن، بۆ ئەو مەبەستە هەرێمی کوردستان لە هەوڵدایە ئەو بابەتە بە یاسا چارەسەر بکات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن و وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان سەرقاڵی پڕۆژەیەکی هاوبەشن بۆ سنووردارکردنی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و گرتنەبەری ڕیكکاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانە و لایەنانەی کە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە خراپ بەکاردەهێنن.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەكی تایبەت لە دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، یاداشتی لێكتێگەیشتن لەنێوان دەزگای داواكاری گشتی و دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ و وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن هەیە، كە لەڕێگەی تۆڕەكانی پەیوەندییەوە بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان سنووردار بكرێت و هاوشێوەی وڵاتە پێشكەوتووەكانی جیهان، هەمووجۆرە ڤیدیۆ و وێنە و بابەتێك نەگاتە دەستی بەكارهێنەر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 33 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە





