
ئەو کەلوپەلانەی کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەستیان بەسەردا گیرا
ئاڤا نیوز
چوار هاونیشتمانی لە زنجیرە چیای ئاسۆس دوای ڕاوکردنی دوو کاری کێوی لەلایەن مەفرەزەکانی ئاسایشی سلێمانی دەستگیر دەکرێن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: دوای ئەوەی چوار هاووڵاتی هەڵدەستن بە ڕاوکردنی دوو کاری کێوی لە زنجیرە چیای ئاسۆس، پاشان لە نزیک گوندی گەڵاڵەی سەر بە قەزای ماوەت لەلایەن مەفرەزەکانی ئاسایش دەستگیردەکرێن.
بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دوای دەستگیرکردنی تۆمەتباران، دەست دەگیرێت بەسەر چەند کەل و پەلێکدا وەک، یەک چەکی جۆری تاپڕ، شەش فیشەکی تاپڕ، 42 فیشەکی قەناس، یەک دووربین و دوو کیسە خەو.
ئەوەی پێویستە بیزابیت: پەڕاوی لێکۆڵینەوە لەلایەن بەشی پۆلیسی دارستانی ماوەت بۆ دۆسیەکە ڕێکخراوە، بەپێی بڕیاری دادوەر لە ئێستادا تۆمەتبارەکان بەندکراون تا ڕێکاری یاساییان لە دژ دەگیرێتەبەر.
ئەمەش بزانە: لە هەرێمی کوردستان ڕاوکردنی ئاژەڵی کێوی قەدەغەیە و هەرکەسێک ئەم کارە بکات لەلایەن پۆلیسی دارستان و هێزە ئەمنیەکان دەستگیر دەکرێت و سزا دەدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 14 خولەک لەمەوپێش
لە بەغدا دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێکی پڕ لە کارتی دەنگدان دەگیرێت
- ببینە و ببیستە
- 32 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
بۆ ماوەی 10 ڕۆژ پسوولەی ئەلیکترۆنی خۆراک کارا دەکرێتەوە
- جیهان
- 47 خولەک لەمەوپێش
ئەحمەد شەرع لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە پێشوازی لێدەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕوانگەی سووری: 249 خێزانی عێراقی مانگی ڕابردوو کەمپی هۆلیان جێهێشتووە
لەمەوپێش

بەوێنە؛ خانمانە دەستڕەنگینەکانی پارێزگای هەڵەبجە خاوەن کاری خۆیانن
57 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
19 کاتژمێر لەمەوپێش

لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 8 تشرینی دووەم
شێخ دارا: بارانی بەخوڕ دەبارێت






