ئاڤا بەدواداچوون بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی سنووری ماددەی 140 دەکات
- کوردستان
- 28 کانوونی یەکەم

ئەو زەوییانەی بۆ دابەشکردن بەسەر فەرمانبەران ئامادەکراوە، وێنە: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە و لەداهاتوودا فەرمانبەرانی ماددەی 140یش لەو پڕۆسەیە سودمەند دەبن.
چیرۆکی سەرەکی: بە بڕیاری سەرۆکوەزیران بارزانی، پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە، بەشێک لە وەزارەتەکان زەوییان بەسەر فەرمانبەرانیان دابەشکردووە، لە داهاتووشدا ئەوەی دەمێنێتەوە زەییان بەسەر دابەش دەکرێت، فەرمانبەرانی سنووری ماددەی 140یش بێ بەش ناکرێن و زەوییان بۆ دابیندەکرێت.
لێدوانی فەرمی: سەربەست مەولود، بەڕێوەبەری یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەو فەرمانبەرانەی کارتی زانیارییان سەربە پارێزگاکانی عێراقە یان سنووری ماددەی 140ە و فەرمانبەری حکومەتی هەرێمی کوردستانن، لە زەوی وەرگرتن بێ بەش نابن و لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانییەکان زەییان پێدەدرێت.
سەبارەت بە فەرمانبەرانی کەرکووک، سەربەست مەولوود باسی لەوەکرد: "تاوەکو ئێستا یەکلای نەکراوەتەوە کە لە کوێی زەوییان بۆ دابین دەکرێتم بڕیارە لە ئەنجوومەنی وەزیران ئەو پرسە یەکلای بکرێتەوە، بەدڵنیاییەوە بێ بەش نابن و زەوییان پێدەدرێت".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەگەر فەرمانبەرێک لە سنووری دهۆک دەوام بکات و کارتی زانیاریی پارێزگایەکی عێراق بێت، لە دەورووبەری پارێزگا یان شوێنی نیشتەجێبوونی زەوی پێدەدرێت، لە هەولێر و سلێمانیش پڕۆسەکە بەهەمان شێوەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 5 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 22 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 33 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە






