
ژمارەیەک پاسەوانی سەر سنوور لەگەڵ دوو ئۆتۆمبێلی سەربازی
ئاڤا نیوز
دوای سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی، عێراق محەممەد شیاع سوودانی بۆ فەرماندەی پاسەوانی سنوور، بڕیاردرا زەوی بەسەر پاسەوانانی سنوور لە شوێنی نیشتەجێبوونیان دابەشبکرێت، بەڵام ئەو پۆلیس و پاسەوانانەی خەڵکی هەرێمی کوردستانن کە ژمارەیان هەزاران پۆلیس و پاسەوان دەبێت، بڕیارە لە جیاتی زەوی، بڕی 27 ملیۆن دیناریان پێ بدرێت.
وێنە گەورەکە: لە دوای بڵاوبوونەوەی پێدانی پارە لە جیاتی زەوی، دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە کە کۆبوونەوە لەنێوان ئەفسەرانی پۆلیسی سنوور کراوە و لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێککەوتوون، ئەو پارەیەی کە لە بری زەوی بۆ ئەو پۆلیسانەی هەرێمی کوردستان دابینکراوە، بخرێتە سەر هەژماری حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی شارەوانی لە جیاتی پارەکە زەوییان بۆ تەرخان بکات.
لێدوانی فەرمی: یەکێک لە پۆلیسەکانی سنوور کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە ئەڤا میدیای ڕاگەیاند: دەنگۆی پێدانی زەویی لە جیاتی ئەو پارەیەی کە حکومەتی عێراق دابینی کردووە، لەناو سەرجەم پاسەوانانی سنوور و پۆلیسەکان بڵاوبووەتەوە، "ئێمە ناڕازین و قبوڵ ناکەین، چونکە ئەو زەوییەی وەزارەتی شارەوانی لە ناوچەکانی نیشتەجێبوونمان بۆمان تەرخان دەکات، پارەیەکی زۆر کەم دەکات، ئەمەش ناکاتە نیوەی ئەو پارەی حکومەتی عێراق دابینی کردووە".
لەلایەکی دیکەوە: ئاڤا میدیا بەدواداچوونی لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد، لەوبارەیەوە سەربەست مەولوود، بەڕێوەبەری بەشی یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند: دابەشکردنی زەوی، پۆلیس و پاسەوانانی سنوور لە هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە، چونکە فەرمانبەری حکومەتی هەرێمی کوردسان نین. هاوکات دەنگۆی پێدانی زەوی لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەرامبەر ئەو پارەیەی کە حکومەتی عێراق بۆ پۆلیس و پاسەوانانی سنوور دابینی کردووە، ڕاست نین و "هیچ شتێک لەسەر ئەم بابەتە بۆ ئێمە نەهاتووە و ئاگادار نین".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






