
هێزێکی یەکەی حەفتای وەزارەتی پێشمەرگە، وێنە: پەیی یەکەی حەفتا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی پێشمەرگە دەستپێكی قۆناغێكی نوێی بۆ هێزەكانی پێشمەرگە ڕاگەیاندووە، لە ساڵی داهاتووەوە هیچ هێزێك بە ناوی یەکەکانی 70 و 80 نامێنێت، جیاوازیی مووچە لەنێوان پێشمەرگەکانیان نامێنێ و ئەفسەر و پلەدارەکانیش وەکو ئێستا نامێننەوە و گۆڕانکارییان بەسەردا دێت.
وێنە گەورەکە: پرۆسەی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بەسەرپەرشتیی ڕاوێژکارانی ئەمریکا و هاوپەیمانان بەردەوامە، ئێستا کار لەسەر یەکەکانی 70 و 80 دەکرێت کە بە هەردووکیان نزیکەی 100 هەزار پێشـمەرگەیان هەیە.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: وەزارەتی پێشمەرگە بڕیاری داوە لە ساڵی نوێ (2025) سەرجەم هێزەكانی سەر بە یەكەکانی 70 و 80 بكرێنە 11 فرقەی سەربازی، ئەو 11 فرقەیەش دابەشی سەر دوو ناوچەی سەركردایەتیی دەكرێن، ئەمەش هەنگاوێكی دیكەیە بۆ ڕێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە لەژێر سەرپەرشتی وەزارەتی پێشمەرگەدا، هەروەك بەرپرسانی باڵای وەزارەتەکە ڕایانگەیاندووە، ئەمە دەستپێکی قۆناغێکی نوێ دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی سیستەمی سەربازی، فرقەی سەربازی لە 10 تاوەكو 30 هەزار سەرباز و ئەفسەر و فەرماندە پێكدێت. هەر فرقەیەك سێ یان چوار لیوای دەبێت. هەر لیوایەك زیاتر لە سێ هەزار ئەندامی دەبێت و سێ یان چوار فەوجی دەبێت، تایبەت بە وەزارەتی پێشمەرگەش ژمارەی ئەندامانی هەر لیوا و فەوجێک دەکەوێتە سەر هەردوو یەكەی 70 و 80 .
زانیاریی تایبەت: ئێستا مووچەی فەرماندەییەكانی یەكەکانی 70 و 80 جیاوازە لەگەڵ هێزەكانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، بە كۆكردنەوە و ڕێکخستنەوەیان گۆڕانكاری بەسەر پێشمەرگە و ئەفسەر و پلەدارەكانیان دێت، هەروەك وەزارەتی پێشمەرگەش بەفەرمی ڕایگەیاندووە، بڕیاردراوە بە بنیاتنانی بنەماکانی یەکەیەکی یەکگرتووی ژمێریاریی سەربازی بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان، بەمپییە لەمەودوا مووچەی هەموو پێشمەرگەیە وەك یەك دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 20 خولەک لەمەوپێش
ئێران 30 مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارەدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت