وێنەی پێشمەرگەیەک
ئاڤا نیوز
ئەو توێژانەی کە بەپێی ڕێنماییەکان پرۆسەی دابەشکردنی زەوی نایانگرێتەوە، داوا دەکەن زەوییان پێ بدرێت، بۆ ئەم مەبەستەش ئامادەسازی تەواویان کردووە بۆ ئەوەی لەهەر دەرفەتێکدا سوودمەند بن و زەوی وەربگرن، وەزارەتی شارەوانیش کار لەسەر ئەوە دەکات هیچ توێژێک بێبەش نەبێت.
وێنە گەورەکە: چەند مانگێکە بەبڕیاری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و خانەنشینان و ئەوانەی کە پێشووتر سوودمەند نەبوونە، دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستا هەزاران پارچە زەوی لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دابەشکراون و وەجبەیەک ناوی دیکەیش ئامادەن بۆ ئەوەی بیدەن بەو کەسانەی ڕێنماییەکان دەیانگرێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی ڕێنماییەکانی وەزارەتی شارەوانی تایبەت بە دابەشکردنی زەوی، ئەو پرۆسەیە تەنیا فەرمانبەر و خانەنشینانی سەر بە وەزارەتەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، هەندێک توێژ هەن ئەو پرۆسەیە نایانگرێتەوە، بەڵام ئامادەسازی خۆیان کردووە بۆ ئەوەی ئەگەر لەهەر دەرفەتێک لەبارەی ئەوانیشەوە بڕیار درا، فایلەکانیان ئامادە بێت و ئەوانیش لێی سوودمەند بن.
زانیاریی زیاتر: یەکێک لەو توێژانەی کە پرۆسەی دابەشکردنی زەویی نایانگرێتەوە، پێشمەرگەکانی یەکەی 80 و 70 ـن بەوانەی خانەنشینیش بوون،
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەکی باڵا لە یەکەی 70 بە ئاڤای گوتبوو، فۆرمەکانمان ئامادەن و هەر کاتێک وەزارەتی شارەوانی داوا بکات ڕادەستیان دەکەین.
ئەمەش بزانە: پێشمەرگەکانی یەکەی 70 ئێستا فۆرمییان پڕکردووەتەوە، بۆ ئەوەی ئەگەر هەر کاتێک بڕیار بۆ ئەوانیش درا، بێبەش نەبن و زەوی وەربگرن.
لێدوانی فەرمی: سەربەست مەولوود، بەرپرسی بەشی یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "ئەم بابەتە پێویستی بە لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی شارەوانی هەیە، چونکە بە گوێرەی ڕێنمایی پرۆسەکە نایانگرێتەوە."
باکگراوند: چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بە ئاڤامیدیای گوتبوو، "کێشەی لیستی ناوەکان چارەسەرکراوە و لەم هەفتەیە واژۆ لەسەر لیستی 100 هەزار کەس بۆ وەرگرتنی زەوی دەکەین و ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت بۆ پەسەند کردنی."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 17 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






