پەرلەمانتارێکی ئاکپارتی بۆ ئاڤا: چاوەڕێی پەیامی قەندیل دەکەین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 30 کانوونی یەکەم

لۆگۆیەکی ئاکپارتی لەناو ئاپۆڕای جەماوەرانیدا
ئاڤا نیوز
غالیب ئەنساریئۆغلو، پەرلەمانتاری ئاکپارتی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، لە دوای پەیامەکەی ئیمرالی، تۆپەکە لە مەیدانی دەم پارت و قەندیلە، هەنگاوی دوای پەیامەکەی ئیمرالی هەڵوێستی قەندیلە و چۆنیەتی وەڵامدانەوەی داواکاریەکەی ئەردۆغان و باخچەلییە بۆ دانانی چەک لەلایەن پەکەکەوە.
وێنە گەورەکە: پرسی چارەسەری ئاشتەوایی کورد و تورک لە تورکیا و باکووری کوردستان پرسێکی گەرمە و سەرجەم هەنگاوەکانی لایەنەکان کاریگەریی لەسەر داهاتووی سیاسی کورد دەبێت لەو وڵاتە.
لێدوانی فەرمی: ئەنساریئۆغلو بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئاکپارتی داوای کردووە کە پەکەکە چەک دابنێت، ئێستا ئەوەی چاوەڕی دەکرێت پەیامی قەندیلە، ئەگەر قەندیل وەڵامی نەرێنی بێت، بەڵام ئاکپارتی خۆی لێ بێبەری بکات، ئەوا دەسەڵات و دەم پارتی لەسەر مێزی دیموکراسی قسە لەسەر داواکراییەکان دەکەن.
ئەو پەرلەمانتارەی ئاکپارتی لە بارەی پرسی مافی کورد لە دەستووری نوێی تورکیا گوتی: ئەگەر دەم پارتی بەدەم داواکەی دەسەڵاتەوە بێت، ئەوا بەشدار دەبێت لە نووسینەوەی دەستووری دیموکراسی نوێی تورکیا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا زانیوویەتی دەم پارتی دوای سەردانەکەی ئیمرالی داوای لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئاکپارتی و پارتە سیاسییەکانی دیکە کردووە، بۆ ئەوەی لەسەر بنەمای چاوپێکەوتنەکەی ئۆجەلان لەگەڵ پارتەکانی دیکە تاوتوێی پرسی ئاشتەوایی کورد و تورک بکرێت.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 42 چرکە لەمەوپێش
ئێران 30 مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد
- هەواڵ
- 13 خولەک لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارەدا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 42 چرکە لەمەوپێش
ئێران 30 مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد
- هەواڵ
- 13 خولەک لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارەدا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامی نەتەنیاهۆ دوای هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران