
گرفتی ناردنی مووچە لەلایەن بەغداوە، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ دوایین وادەیە بۆ ئەوەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ، تەواوکاری مووچەی مانگەکانی 11 و 12ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکات، بەڵام بەهۆی گرفتی نەبوونی نەختینەوە لە بانکەکانی عێراق بە ئەگەری زۆرەوە دوادەکەوێت.
وێنە گەورەکە: وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بڕی 396 ملیار دیناری لەبەردەستدایە بۆ مووچەی مانگی 11 و لەچاوەڕوانی ناردنی تەواوکاری دایە بۆ ئەوەی لیستی مووچەی ڕابگەیەنێت و دەست بە دابەشکردنی مووچەی ئەو مانگە بکات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: لە بانکەکانی بەغدا بەشێکی زۆری مووچەخۆران تا ئێستا مووچەیان وەرنەگرتووە بەهۆی نەبوونی پارەی نەختینە لە بانکەکان، مووچەی مانگی 12یان دواکەوتووە، ئەمەش کاریگەری لەسەر ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان دەبێت.
لەلایەکی دیکەوە: شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کۆنگرەیەیکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "هەفتەی ڕابردوو لەئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاردرا، لەم هەفتەیە هەوڵبدرێت گوژمەیەک پارە بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵیش لەسەر هێڵن بۆ ئەوەی کورهێنانی مانگی 11 و گوژمەیەکی پارە بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 خولەک لەمەوپێش
ئێران 30 مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارەدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە