ئومێد خۆشناو: ئەمڕۆ کە پشووە مامەڵەی 200 زەوی سندوقیمان واژۆ کردووە
- ببینە و ببیستە
- 31 کانوونی یەکەم
پارێزگاری هەولێر لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ ڕزگار کۆچەر، وێنە: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لە بەرنامەی (نان و چا)ی ئەم بەیانییەی ئاڤا میدیا، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر میوانی ڕزگار کۆچەر بوو، ئەو دەڵێت: ئەمڕۆ کە پشووە مامەڵەی 200 زەوی سندوقیم واژۆ کردووە.
وێنە گەورەکە: ئاڤا میدیا بڕیاریداوە بۆ سەری ساڵ ڕووماڵێکی جیاواز بکات، ئەوەی لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە نیشان دەدرێت و ئەوەی پێویستە بکرێت بە بەرپرسانی دەیگەیەنێت.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە ئاڤا میدیای وت، بەشێک لەو پڕۆژانەی نەتوانرا ئەمساڵ جێبەجێ بکرێن، بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران و لەسەر داواکاری پارێزگاکان، دەگوازرێنەوە ساڵی 2025، لەگەڵ ئەوەدا بەشێک لە پڕۆژەکان وەستاون بەهۆی کەمی شایستەی دارایی.
زانیاریی زیاتر: ئومێد خۆشناو ئەوەش دەڵێت: تا ئێستا هەشت هەزار و 500 خانەوادەی هەژار لە بڕیاری دروستکردنی خانوو لەسەر زەوی سندوقی سوودمەند بوون. جگە لەوە بۆیان تاپۆ دەکرێت. هاوکات توانراوە نزیکەی 15 هەزار زەوی کارت تاپۆ بکرێت.
پارێزگاری هەولێر لەبارەی سووتانی بازاڕەکانی قەیسەری و لەنگە دەڵێت: نۆژەنکردنەوەی بازاڕی لەنگە کارەکانی تەواو بوو، ئێستا لە قۆناغی کۆتایی نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەرین و ساڵی داهاتوو ئەو بازاڕە جوانتر لە جاران دەکرێتەوە.
لەبارەی پلانی پارێزگا بۆ مانگی ڕەمەزان، ئومێد خۆشناو وتی، پلانمان ئەوەیە بۆ ڕەمەزان، لە بەردەم بازاڕی نیشتمان تا بەردەم پارێزگا، ئەو براند و چێشتخانانەی بیانەوێت دەتوانن ستاند دابنێن. شێوەیەکی ئێجگار جیاواز دەبەخشین بە بازاڕ.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پارێزگاری هەولێر لەبارەی کارەکانی ئاڤا میدیا دەڵێت: ئاڤا وێنە دەگوازێتەوە، وێنە دروست ناکات. بەشێک لە میدیاکان بە میزاج وێنەی ڕووداوەکان دروست دەکەن، بەڵام ئاڤا میدیا وێنەکان و کێشەکانی وەک خۆی گواستووەتەوە و بەشێک لەو گرفتانە چارەسەریان بۆ دەدۆزێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- ببینە و ببیستە
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
- فۆتۆستۆری
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ کارکردن لە پرۆژەی ڕێڕەوی ژیان دەستیپێکرد
- ببینە و ببیستە
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی ئەو خێزانەی 15 ساڵە سەرقاڵی ڕاوەماسین
- فیچەر
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
تایەر تۆفیق؛ دەنگێکی نەمر لە کۆیەوە






